راگه‌یاندنی لقی سۆران شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستامه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و ژماره‌یه‌ك كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق به یاوه‌ری مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌شداری كرد له‌چه‌ند پرسه‌یه‌كی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی سنوری سۆران ،كه له‌پێناو به‌رگری‌و پاراستنی نیشتمان خوێنیان به‌خشیه خاكی كوردستان. ئمه‌و له‌پرسه‌كاندا شانده‌كه وێرای ده‌ربرینی په‌رۆشی خۆیان بۆكه‌س‌و كاری شه‌هیدان رایانگه‌یاند كه‌ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌دین‌و خاك‌و نیشتمانیان ده‌كه‌ن له‌باره‌گای خوادا پله‌یان به‌رزه‌و له‌ژێر میهره‌بانی خوادا ده‌حه‌سێنه‌وه. هه‌روه‌ك هه‌مان شاندیش كۆمه‌لێك پێشمه‌رگه‌ی برینداری سنوره‌كه‌یان به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هیوای شیفای عاجیلیان بۆخواستن . |