رۆژی دووشه‌مه 8/9/2014 شاندێكی عه‌شیره‌تی كاكه‌یه‌كانی كه‌ركوك به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سەید عبد الرحیم مه‌رجه‌عی رۆحی عه‌شیره‌ته‌كه و كۆمه‌ڵێك پیاوماقول‌و كه‌سایه‌تی عه‌شیره‌ته‌كه سه‌ردانی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد. له كاتی سه‌ردانیاندا مه‌لا ئازاد خورشید به‌رپرسی لقی كه‌ركوك‌و ئه‌ندامانی لق پێشوازیان كردن. ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوولا بوو، هه‌روه‌ها دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیان ئه‌نجامدا‌و كاكه‌ییه‌كان به روونی رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان موسڵمانن. سه‌ید ره‌حیم عه‌زیم باسی له‌وه كرد: ئێمه كۆمه‌ڵێك له كاكه‌ییه موسڵمانه‌كان هاتووینه تا ته‌ئكید بكه‌ینه‌وه، كه ئێمه موسڵمانین، هه‌روه‌ك به درێژایی مێژووماندا له‌سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و قورئانی پیرۆز‌و رێبازی پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێت بووینه. هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیستی یان وایان تێگه‌یاند كه كاكه‌ییه‌كان موسڵمان نین یان ئایینێكی تایبه‌تیان هه‌یه یان شتێكی له‌م جۆره‌ی بینی، ئه‌وه بوختان‌و درۆیه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه، چونكه ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن كه‌سانێكن باوه‌ڕیان به هیچ بنه‌مایه‌كی رۆحی نییه. درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و گووتی: ئێمه له نه‌وه‌و موریده‌كانی شێخ عیسای به‌رزنجیینه‌و، شه‌جه‌ره‌ی پیرۆز‌و راسته‌قینه‌مان لایه، كه ده‌یان كه‌سی سه‌ید‌و شێخ‌و زانا مه‌زنه ئیسلامیه‌كانی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ك په‌رتووكه‌كانی تایبه‌ت به مێژوو و ره‌چه‌ڵه‌ك، هەروا كوڕانی ئامۆزاكانیشمان له سه‌یدانی به‌رزنجه شاهێدی بۆ ده‌ده‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا روونی كرده‌وه: سه‌رجه‌می داب‌و نه‌ریته‌كانمان ئیسلامینه وه‌ك خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵ‌و مه‌راسیمی بووكگواستنه‌وه‌و جه‌ژنه‌كان، هه‌روه‌ها ناونانیشمان به ناوه‌كانی (موحه‌مه‌د‌و قاسم‌و مسته‌فا) گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن، منداڵه‌كانیشمان له قوتابخانه‌كانیاندا قورئانی پیرۆز ده‌خوێنن. هه‌روه‌ها داوای كرد: راگه‌یاندنه‌كان رێگه به كه‌سانێك نه‌ده‌ن كه بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی عه‌شیره‌تی كاكه‌یی ده‌كه‌ن بۆ لێدوان به ناوی ئێمه‌و، گووتنی چه‌ند قه‌سه‌یه‌ك كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه، داواشی له‌وانه كرد، كه ئیدیعای پێچه‌وانه ده‌كه‌ن: تۆبه بكه‌ن‌و به په‌له بێنه‌وه هۆش خۆیانه‌وه. له‌لای خۆیه‌وه شێخ محه‌مه‌د فاتیح تاڵه‌بانی جێگری به‌رپرسی لقی كه‌ركوك له كۆنگره‌كه‌دا گووتی: كاكه‌ییه‌كان له دیندا برای ئێمه‌ن‌و، كه‌سیش ناتوانێت له بازنه‌ی ئیسلام بیانخاته ده‌ره‌وه. مه‌لا ئازاد خورشید به‌رپرسی لقی كه‌ركوك ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه گووتی: قسه‌كانی شێخی به‌رَێز سه‌ید ره‌حیم عه‌زیم سنووری دانا له به‌رده‌م ئه‌و پرسیارانه‌ی زۆر كه‌س ده‌یانكرد ده‌رباره‌ی باوه‌ڕی عه‌شیره‌تی كاكه‌ییه‌كان، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو رۆڵه‌كانی عێراق پێویسته ئه‌م راستیه بزانن‌و له‌سه‌ر ئه‌م راستیه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م عه‌شیره‌ته موسڵمانه ره‌سه‌نه بكه‌ن، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاق‌و گرنگیدان به‌لایه‌نی رۆحی له ئیسلامدا دامه‌زراوه. |