كه‌لار : حاجیانی گه‌رمیان بۆ به‌جیهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌رێكران

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 11/9/2014 به‌ئاماده‌بوونی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی و به‌رپرسانی حه‌ج و عومره‌ له‌گه‌رمیان و كه‌س و كاری حاجیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له‌ شاری كه‌لاروه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ موسوڵمانانه‌ به‌ڕێكران كه‌ بۆ ئه‌مساڵی فه‌ریزی حه‌ج ناویان ده‌رچووبوو


ئه‌مه‌و مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وێرای پیرۆزبایی داوای له‌ حاجیان كرد كه‌ نزای به‌كوڵ بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و كوردستان و كوردستانیانیان له‌بیر بێت له‌ كاتی نزاو پاڕانه‌وه‌كانیاندا ...