به‌بۆنه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی‌و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، شاندێكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. رۆژی پێنج شه‌مه 11/9/2014 هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتکی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و مه‌لا عومه‌ری سوێری‌و شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتیان كرد‌و، له خوای گه‌وره هیوای شیفاو چاكبوونه‌وه‌و ته‌ندروستی باشیان بۆ مامۆستا خواست. شایانی باسه رۆژی 10/9/2014 مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی نه‌شته‌رگه‌ری قورگی بۆ ئه‌نجام درا‌و دوعاى شیفای عاجیلی بۆ ده‌كه‌ین. |