یه‌كێتی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر، كه رێكخراوێكی جیهانییه ته‌واوی زانا‌و بیریاره‌كانی ده‌رچووی ئه‌زهه‌ر له خۆی ده‌گرێت، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات له به‌رامبه‌ر هاوكاریه‌كانی یه‌كێتی زانایان بۆ رێكخراوه‌كه بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی میانره‌وی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووند‌و تیژی، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یه: مامۆستا عه‌بدوڵا سه‌عید كوردی – سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رابیته‌ی جیهانی ده‌رچوانی ئه‌زهه‌ر ئه‌وپه‌ڕی سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌رێزتان‌و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له یه‌كێتیه‌كه‌تان له كوردستانی عێراق كار ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و هه‌وڵه‌كانتان له‌گه‌ڵماندا له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز تایبه‌ت به قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی وه‌سه‌تیه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیرۆكه تووندڕه‌وه‌كان. أ.د. محه‌مه‌د عه‌بدولفوزه‌یل ئه‌لقوصی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی 13-ذو القعده 1435هـ 8/سپتێمبه‌ری 2014 |