دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له كه‌رتی حه‌لوان و شێخ باوه له نزیك ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و هاوكاری به پێگه‌یاندن ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 8/9/2014شاندێكی لقی گه‌رمیان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا حمه‌أمین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد له سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په و سێیه‌مین كاروانی هاوكاریان پێده‌گه‌یاندن و پیشگیری و پشتیوانی زانایانی ئاینی ئیسلام یان بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان دووپات كرده‌وه‌و پێیان ڕاگه‌یاندن كه ئه‌وان له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی پیرۆزدان ودوعای سه‌ركه‌وتنیان بۆ كردن شاندی زانایان له لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشوی پێشمه‌گه‌و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا‌و مه‌ردان چاوشین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوچه‌كه پێشوازیان لێكراو سوپاسی زانایانی ئاینیان كرد و ڕۆلی زانایانیان به‌رز نرخاند شایه‌نی باسه ئه‌و كۆمه‌ك و پێداویسییانه به هاوكاری موسوڵمانانی شاری كه‌لار له ڕێگه‌ی لقی گه‌رمیانه‌وه گه‌یه‌نرابه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌لقی گه‌رمیانی یه كێتی زانایان پێشتریش له ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و به‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌مین جار كه سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه رگه بكات دانا مه‌لا حمه أمین –گه‌رمیان |