هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستدرێژییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان مامۆستا محه‌مه‌د فه‌تحوڵا گوله‌ن وتارێكی بڵاوكرده‌وه، كه له زۆربه‌ی رۆژنامه‌و راگه‌یاندنه به‌ناوبانگه‌كانی رۆژئاوا بڵاوكرایه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له رۆژنامه‌ی (نیۆیۆرك تایمز، واشنتۆن پۆست، شیكاگۆ تریبۆن، وۆل ستریت جورنال، لۆس ئه‌نجلۆس تایمز) بڵاویان كرده‌وه. له وتاره‌كه‌دا به روونی ئیدانه‌ی كاره‌كانی داعشی كرد‌و، رایگه‌یاند كرده‌وه‌كانیان كارێكن هیچ په‌یوه‌ندیان به ئیسلامه‌وه نییه، چونكه ئیسلام په‌یامی ئاشتی‌و برایهتیو چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤه. ئه‌م وتاره‌و له‌م كاته‌دا كه هێشتا هیچ له دام‌و ده‌زگاكانی جیهانی ئیسلامی قسه‌یان لێوه نه‌كردبوو گرنگی خۆی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوا تا ئه‌م كارانه له‌سه‌ر ئیسلام هه‌ژمار نه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتاره‌كه‌یه: (ڕێکخراوی تیرۆستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە (داعش) لەژێر پەردەی ئیسلامدا زولم و کاری وەحشیگەرانە ئەنجام دەدات ، وەبۆ وەستاندنی ئەو کارە قێزەونانە و رادەست کردنی بکەری کارەکان بە دادگا ، داوا لە تەواوی جیهان دەکەم بەشداری بکەن . پەلاماردان و ئازاردانی کەمە نەتەوایەتیەکان و هاوڵاتیانی بێتاوانی سڤیل تەواو پێچەوانەی قورئانی پیرۆز و وتەکانی پێغەمبەرە (درودر خوای لێبێت ) ئه‌گه‌ر داعش دارده‌سته‌ی چه‌ند هێزێك نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌توانرێت پێیان بوترێك كه‌سانێك كه ڕۆحی ئیسلامیان تێدا نییه و پێغه‌مبه‌ریان نه‌ناسیوه . هەرچۆنێک بێت کردەوەکانیان تیرۆرستانەیە پێویستە ئەم ناوەشیان لێبنرێت . ئامانجی ئاینی ئیسلام لەسەر زەوی بریتیە لە پاراستینی مافەکانی مرڤ و سەروەری یاسا و بەرز راگرتنی مرۆڤایەتی و ئاشتی . جیا لەمانەش هەر کارێک دژی ئەم بەها پیرۆزانە بێت لەگەل ئیسلام یەکناگرێتەوە بەتایتەتی شەر و کوشتار و داگیرکردن تەواوی پێچەوانی ئەم دینەن . ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كاندا به بیروبۆچوونی ئیسلامه‌وه ده‌گه‌ن به خواستی شه‌رعی، ده‌بێت خۆشیان له ئه‌ساسدا شه‌رعی(ڕێگه‌پێدراو) بن ، بە پێچەوانەوەش دووڕویە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی ئەو کەس و بنەماڵانە دەکەین کە لە عێراق و سوریا گیانیان لەدەستداو و بەتایبەتی خانەوادەی رۆژنامەنوس "جەیمس فلۆی" کە بە شیوەیەکی وەحشی گەرانە تیرۆرکرا، هیوادارم خوای گەورە سەبوری خانەوادەکەی بدات . هەروەها داواکارم خودای گەورە ئەو بارمتانەی ڕفێندرابوون لەسەروی هەمویانەوە ئەو ٤٩کەسەی لەچەند ڕۆژی رابردوو ڕفێندرابون سەربەست بکرێن و بە ماڵ و حاڵی خۆیان شاد ببنەوە و داواش دەکەم هەموو لایەک بۆ جیهانێکی پڕ خێر و ئاشتی لەخودا بپارێنەوە). |