لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

ڕۆژی یەكشەممە 14/9/2014 بە سەرپەرشتی مامۆستا حەمەئەمین كەلاری‌و بە ئامادەبوونی جێگرو كارگێڕانی لق‌و  بەرپرسی  ناوچەكان، لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەبارەگای لق  كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبونەوەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاشان لێپرسراوی لق تیشكی خستە سەر رەوشی ئێستای كوردستان و دۆخی ئاسایشی ناوچەكەو پاشان تیشكی خستە سەر رەوشی ناوخۆیی یەكێتی زانایان‌و كارو چالاكی ڕێكخراوەیی و ئەركە ئاینی و كۆمەڵایەتی و نیشتمانیەكانی یەكێتی زانایان لە ئێستادا.

هەروەكو كۆبونەوە سوپاسی زانایانی ئاینی سنورەكەی كرد، كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی بەرچاویان بینیوە لە بەدەمەوەچوونی هاوڵاتیانی ئاوەرەبووی سنورەكانی جەلەولاو دەوروبەری و كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ برا پێشمەرگەكان و گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

ئەمەو كۆبونەوە جەختی لە چەند خاڵێكی پەیوست بەكارو چالاكی لقەكە كردەوەو بەڵێنی بەردەوامی هەنگاوەكانیان دووپات كردەوە.

دانا مەلا حەمەئەمین - گەرمیان.