گه‌نج‌وهه‌زارعه‌یب

له‌هه‌واڵێكی سه‌یر بینیم، ئافره‌تێك جه‌ژنی له‌دایك بونی سه‌دو سیهه‌مین ساڵی خۆی گێڕا،كه‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره‌) كاتێكی بۆته‌رخان كرد، له‌‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌ بوو ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌یگوت: هه‌رگیز من ته‌مه‌نم سه‌دو سی سال نییه‌،به‌ڵكو زۆر زیاترم، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ بڵێم: ئه‌م هه‌سته‌ به‌رزه‌ له‌ زۆرێك له ‌پیره‌كان ره‌نگ ده‌داته‌وه‌، بگره‌ له ‌واقیعی كاریشدا هه‌ندێك جار ئه‌مه‌ به‌دی ده‌كرێ‌، بۆ نموونه‌ پیاوێكی وه‌ك پڕۆفیسۆر (مسته‌فا زه‌لمی) له ‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا كه ‌ڵه‌گه‌ڵی سازكرابوو برای پێشكه‌شكار كاتێك لێی پرسی: دكتۆر بۆ هه‌وڵ ناده‌ی به‌رهه‌مه‌كانت وه‌ربگێڕیه‌ سه‌ر زوبانی شیرینی كوردی، به‌ڕێزی له ‌وه‌لامدا گوتی: هه‌ندێك كاری زه‌روره‌تم هه‌یه‌ ده‌مه‌وێ‌ به‌ر له ‌مردنم به ‌ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نم، ئه‌مه‌و چه‌ندین نموونه‌ی دیكه‌، به‌لام كاتێك كه‌ ڕوده‌كه‌ینه‌ مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێز به‌تایبه‌تیش مامۆستایانی گه‌نج من مه‌به‌ستمه،‌ له‌گه‌ل ئه‌‌و په‌ڕی ڕێزم بۆ هه‌موویان ده‌بینین سارد بونه‌وه‌یه‌ك هه‌ستی پێ‌ ده‌كرێ‌، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌ با هه‌ریه‌ك له ‌ئێمه‌ وه‌ك پێشنوێژی مزگه‌وت، بیرێك له‌خۆمان‌و گه‌ڕه‌كی مزگه‌وته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه،‌ له‌خۆمان بپرسین: ئایا له‌م پشووی هاوینه‌ چه‌ند له‌ كاتی خۆمان ته‌رخان كردووه‌، بۆ خزمه‌تی قورئانی پیرۆز.

(خیركم من تعلم القران وعلمه) ئایا چه‌ند قوتابی هه‌ن كه‌ قورئانمان پێ‌ ته‌واوكردون، ئایا چه‌ند فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌(د.خ)بۆمان شی كردینه‌وه‌، كه ‌له‌م سه‌رده‌مه‌ وه‌كو خوارده‌مه‌نی ڕوحه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ لایه‌نی بیرو باوه‌ڕ‌و په‌روه‌رده‌ له‌خۆ ده‌گرنه‌وه‌، له‌‌وانه‌یه‌ هه‌ركه‌سه‌‌و پاساوێكی بۆ خۆی هه‌بێ‌ به‌لام مامۆستایانی گه‌نجی به‌ڕێز، بزانن كه ‌ئه‌و خه‌ڵكه‌ تینووی قورئان‌‌و خواپه‌رستیه‌ ڕۆژانی جمعه‌‌و جماعه‌ته‌كان، گه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن، ئێمه‌ هه‌رخۆمان له ‌بۆنه‌كان ده‌ڵێین: (العلماء ورثة الأنبياء) مه‌عڵومه‌ كاری پێغه‌مبه‌ران سلامی خوایان لێبێت چه‌ند قورسه‌.

خوێنه‌ری به‌ڕێز، له ‌یه‌كێك له ‌پێشبڕكێی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز، بینیم، له‌ كۆی نزیكه‌ی بیست كه‌س كه‌ به‌شداریان تێداكردبوو ته‌نها دوویان سێیان پیاوبوون ئه‌وانیتر گشتیان ئافره‌ت بوون، وه‌لێ‌ من مه‌به‌ستم ئه‌وه ‌نیه‌ كه ‌خوا نه‌خواسته‌ به‌و قسه‌ ڕۆڵی ئافره‌ت كه‌م بكه‌مه‌وه‌، ئه‌مه‌ شتێكی حاشا هه‌لنه‌گره‌ كه‌ شانازیه‌ بۆ ئه‌‌وان، به‌لام به‌ڕاستی من به‌ش به‌حالی خۆم، وه‌كو مامۆستایه‌كی ئاینی كه ‌ئه‌مه‌م بینی هه‌ستم به ‌شه‌رمه‌زاریه‌كی یه‌كجار زۆر كرد، كه ‌هه‌ندێك له ‌ئێمه‌ زیاتر له ‌ده ‌ساڵه‌ به‌ (معوزتین) نوێژ ده‌كه‌ین بۆیه‌ له ‌كۆتایی ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر وانه‌ی عوامیل جورجانیمان گوتیته‌وه‌،با نموونه‌كه‌ی (لیت) بگۆڕین‌و بڵێین: لیت المشیب یعود یوما فاخبره‌ بمافعل الشباب.