راوێژكاری یەكەمی وەزارەتی ئەوقاف خانەنیش كرا


عوسمان قازی رەشاد موفتی دوای ئەوەی كە تەمەنی یاسایی تەواو بوو، وەك هەر فەرمانبەرێكی ئاسایی خانەنیش كرا، لەم بارەیەوە بەرێز ملا عبدالله ملا سەعید گرتكی سەرۆکی زانایان لە لێدوانیكی بۆ سایتی زانایان گووتی: كاك عوسمان موفتی جگە لەوەی لە بنەماڵەیەكی ئاینی ناسراوی كوردستان بوو و مێژووێكی دێرینیان هەیە لە خزمەت كردنی زانایانی ئاینی‌و قوتابخانەكانی ئاینی، خودی خۆشی وەك كەسێك ماوەی ئەو 12 ساڵەی كە لە وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی چ وەك بەرێوەبەری گشتی دیوان یا وەك راوێژكاری یەكەم كاری دەكرد هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ یەكێتی زانایاندا هەبوو، هەموو كاتێك هەوڵی ئەوەی دەدا بە بیری نوێ‌‌و میانڕەو لە بەرەو پێشبردنی رەوەتی ئاینی بێت لە كوردستان، ناوبراو خاوەن عەقلێكی گەورە بوو، و ئەزموونێكی باشی هەبوو، پێمان وایە رۆیشتنی ئەم جۆرە كەسانە كەلێنی گەورە دروست دەكات، بەڵام سروشتی وەزیفە وایە كە مرۆڤ تەمەنی گەیشتە باری یاسایی دەبێ‌ خانەنیش بكرێت، بۆیە سوپاس و پێزانینی خۆمانی ئاراستە دەكەین‌و دوعای خێرو بەختەوەریشی بۆ دەخوازین...