لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایان لقی سلێمانی پێشوازی لە چەند لایەن‌و كەسایەتی سیاسی‌و ئایینی دەكات


ڕۆژی یەكشەممە  21 _9 _ 2014 بە بۆنەی یادی 44 هەمین ساڵەی دامەزانی یەكێتی زانایان لە بارەگای لق بە سەرپەرشتی مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لق پێشوازیان لە شاندێكی لقی سلێمانی مەكتەبی زانایانی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی مامۆستا گه گاهر زەڵمی و شاندێكی یاوەری كرد، كە بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن سەردانی بارەگای لقی سلێمانیان كردو بە ناوی مەكتەبی زانایانی یەكگرتوی ئیسلامیەوە پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانیان لە لقی سلێمانی كردو دەستخۆشی كارو چالاكیەكانیان لێكردن كە بە گیانێكی لە خۆبردویی و دڵسۆزانەوە ئەركەكانیان ئەنجامداوە هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن ، لەبەرامبەردا لێپرسراوی لقی سلێمانی سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ ئەو بەسەركردنەوەو هیوای خواست هەموان بتوانین خزمەتی گەلەكەمان بكەین ..

هەمان ڕۆژ شاندێكی مەكتەبی زانایان ئایینی كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی مامۆستا مەلا محمودی ئازادی و شاندێكی یاوەری لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان  بەسەركردەوە‌و بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانەوە پیرۆزبایی خۆیان بە سەرجەم زانایانی ئاینی ڕاگەیاندو هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن .

هەر هەمان ڕۆژ  لقی سلێمانی یەكێتی زانایان پێشوازی كرد لە بەڕێز كاك هەڵۆی ئەحمەد كوردە بەرپرسی لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوەری لە كارگێڕانی لق كە بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن سەردانی بارەگای لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان كردبو، بەرپرسی بەناوی لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرجەم زانایانی ئایینی كردو هیوای سەركەوتنیان لە كارەكانیان بۆخواستن .لە بەرامبەردا لێپرسراوی لقی سلێمانی سوپاسی بەرێزیانی كرد بۆ ئەو بەسەركردنەوەو هیوای خواست ئەم جۆرە سەردان و لێك نزیكیە لە نێوان زانایانی ئایینی و سەرجەم لایەنەكاندا لەپێناو خزمەتكردن بە  خاك و نیشتیمانی كوردەواری بەردەوامی هەبێت دواتر بەڕێزەوە سەرجەم میوانەكان بەڕێكران.