رۆڵی لقی گەرمیان لە كایە ئایینی‌و سیاسی‌و كۆمەڵایەتیەكان بەرز دەنرخێندرێت

 

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە  22/9/2014 مامۆستا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای لق پێشوازی كرد لە شاندێكی مەكتەبی گەرمیانی زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

لە دانیشتنێكدا گفتووگۆ دەربارەی پێشهاتەكانی گەرمیان‌و ناوچەكە كراو باس لە پەیوەندییەكانی زانایانی ئاینی لە سنورەكە كراو لای خۆشیانەوە شاندنی زانایانی یەكگرتوو ڕۆڵی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانیان لە كایە ئاینی‌و سیاسی‌و كۆمەڵایەتیەكان بەرز نرخاند.

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.