ئه‌وه ناونیشانی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه من ئه‌مه‌وێ شتێك له باره‌یه‌وه بنوسم . له‌وسه‌رده‌می ته‌كنه لۆژیایهدا كه‌چی تا ئیستا هه‌ندێك له‌گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ده‌م بێ خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنن ، ئه‌وه‌تا منداڵێك ئه‌بێته قوربانی له گه‌ره‌كی بێركۆت !! ئه‌ما چ قوربانیه‌ك !!! ژینی ئه‌م خه‌ڵكه له گه‌ره‌كی بێركوت مه‌رگه‌ساته ، ئه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه كه بینیمان منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ، له هه‌ناسه‌دان ده‌كه‌وێ ! له‌گه‌ڵ ئاودا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌ستا وده‌ستی مه‌رگ ده‌كات به‌ڵام دوایی ئاو زاڵه بێ و كۆتا به‌مه‌رگی ئه‌م منداڵه په‌پوله ئاسایه دێنێ خه‌ون خولیای له‌بن را ده‌ر ده‌هێنێ هه‌ناسه‌ی بۆ نامێنێ . خۆ ئه‌و منداڵه بۆ ئه‌وه نه‌رۆیشتبوو ، مه‌رگ به‌خه‌ڵات وه‌رگرێ !! ئه‌و چوو بوو یاری له‌گه‌ڵ ئاو بكا و ئیتر ئێواره كه بێته‌وه ماڵ به خه‌نده‌وه بۆ دایه‌ی بگێرێته‌وه ، بڵێ دایه ئه‌مرۆ من بهیارهكهم له‌گه‌ڵ ئاودا یاریم ده‌كرد . به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی خۆی بگه‌رێته‌وه ، هه‌واڵی مه‌رگی گه‌یشت به دایه . دایه‌ش جه‌رگ سوتاو وكڵۆڵ وماندوو ، وا ئه‌زانێ ئه‌وه خه‌یاڵه یا خود خه‌ونێكی ناخۆشه . به‌ڵام چی ئه‌كرێ ، كه‌راست بێ !! زۆرمان هه‌ر كه وه‌سفی منداڵ ده‌كه‌ین به پاك و په‌پوله ئاسا ناوه زهندیهكهین . ئه‌ی منداڵ مافی نی یه یاری بكات . منداڵانی ئه‌م گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه ، ئه‌بێ له كوێ یاری بكه‌ن له (پارك و باخچه و یاریگا) یان ئاوه‌رۆكان و جۆگه و شوێنه پیسه‌كان !! به‌شوێنی یاری هه‌ڵبژێرن هه‌ر هیچ نه‌بیستی ئه‌وه ئه‌بیستی یاخود باسی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌كه‌ن ، باسی مافی منداڵت بۆ ئه‌كه‌ن به نه‌وه‌ی نوێ پێناسیان ده‌كه‌ن . ئه‌ی كوا مافی ئه‌و منداڵه ، خۆ به‌ر له‌وه‌ی برواته نێو ئاوه‌رۆ پیسه‌كه خه‌نده وبزه میوانی بوو هێشتا خه‌نده‌و بزه ماڵئاوایی لێ نه‌كردبوو . كه‌بێ ویستی خه‌نده و بزه ، خه‌نده و بزه بۆ سێداره داندرا . خه‌م بووه میوانی هه‌میشه‌یی كه‌س و كاری . ئه‌گه‌ر هیچ نا مافی ئه‌م منداڵه بێ تاوانه له كوێ یه ، كه‌ی خزمه‌ت گوزاری بۆ ئه‌م كهرهكانه ده‌چێ ؟ كه‌ی منداڵه‌كان ئاشنابن به پارك و باخچه و یاریگا ؟ كه‌ی هه‌میشه خه‌نده له سه‌ر لێوانیان بێ ؟ كه‌ی به‌ده‌م ژیان پێ بكه‌نن و خۆشی ده‌ر ببرن ؟ چه‌ند منداڵی تر ببنه قوربانی !!! بۆ ئه‌وه‌ی هاورێ و هاوته‌مه‌نه‌كانیان له خۆشی‌دا گوزه‌ر كه‌ن . چه‌ند دایك و باوكی تر چه‌رگ سوتاوبن !!! بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكانی تر له دووری منداڵه‌كانیان زینده‌گی نه‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی له بری باوه‌شی رۆڵه باوه‌ش به گۆردا نه‌كه‌ن . بێ وه‌ڵامه !! بێ وه‌ڵامه !! پرسیاری چاره‌سه‌ری فرمێسكی چاوانمان ، هه‌نسكی گریانمان !! تكایه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانمان ؟؟! خه‌نده بۆ لێوانمان ، خۆشی بۆ ژیانمان !!! كه‌ی .... كه‌ی .... دڵمان ئارام ده‌گرێ ! ، خه‌م و ناسۆری كۆتایی پێ دێ !!! بێ وه‌ڵامه !!! . |