لقی سلێمانی داوا لە سەید عەممار حەكیم دەكات كار بكا بۆ لادانی قەیرانەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی ناوەند

 

ڕۆژی 23 / 9 /2014 بە ئامادەبونی مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و بەڕێزان مامۆستا شێخ ماجیدی حەفیدپەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق و شێخ سالاری حەفید و شێخ كامیل شێخ عبدالقادری چوێسەو سەرجەم كارگێڕانی لق و بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی و ڕاوێژكاری وەزاەتی ئەوقاف و چەند زانایەكی تری ئاینی شاری سلێمانی پێشوازیان كرد لە بەڕێز سید عەممار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق و شاندێكی باڵای یاوەری كە سەردانی بارەگای لقی سلێمانی یەكێتی زانایان كردبوو.

سەرەتا لە وتەیەكدا لێپرسراوی لق بەناوی ئامادەبوان‌و سەرجەم زانایانی ئایینیەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی كردن‌و هیوای خواست ئەم سەردانەی بەڕێزیان لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا دەستپێكی خێروخۆشی بێت‌و گوتی: هیوادارین هەر چۆن لە ڕابردودا سید محسن الحكیم هەڵوێستێكی بوێرانەو مێژویی بەرامبەر گەلی كورد نواندوە لە ئێستاشدا بەڕێزتان وەك نەوەی ئەو كەسایەتیە ئاینیە هەنگاوێكی بوێرانە هەڵگرن لەم قۆناغە هەستیارەدا لایەك لە بژیوی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە كە دوچاری قەیرانی نان بڕین بونەوە تەوە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە‌و لەهەمان كاتیشدا كاری تەواوبكەن بۆ گێڕانەوەی بودجەی گشتی هەرێم و موچەی هێزەكانی پێشمەرگەو جێبەجێ كردنی مادەی 140 كە تایبەتە بە ناوچە دابڕاێنراوەكان و مادەیەكی دەستوری عیراقەو هیوادارین حكومەتی ئێستای عیراق نیازپاكی خۆی بەرامبەرگەلی كورد بە شێوازی كرداری بخاتە ڕوو هەموان پێكەوە ناكۆكیەكان وەلا بنێین‌و  ڕوبەڕوی نەیارانی ئاشتی و ئارامی و ئازادی بوەستینەوە .

دواترسەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە وتەیەكدا سوپاسی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان كردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە لەگەڵ توێژێكی دیارو هەڵبژاردەی هەرێمی كوردستان كۆبوەتەوە، لە بەشێكی تری وتەكەیدا سوپاسی سەركردایەتی گەلی كوردی كرد كەر ِۆڵی كاراو كاریگەریان هەبوە لە بەرەو پێشچونی قۆناغەكانی پێكەوە ژیان‌و سەر لە نوێ بنیات نانەوەی حكومەتی نوێی عیراق لە سەر بنەمای ئاشتی و پێكەوە ژیان و سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیشی كرد كە توانیویانە ڕوبەڕوی گروپە تیرۆریستیەكان بوەستنەوەو دڵسۆزانە ئەركی سەرشانیان لە ڕاوەدونانی تیرۆریستان ئەنجام داوە.

لە كۆتایی وتەكانیدا بەڵێنی ئەوەی دوپات كردەوە كە نابێت چی تر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت و بە زوترین كات بودجەی هەرێمی كوردستان بگێرنەوە  سەرجەم داخوازیەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی یاسادا جی بەجێ بكەن‌و هەموان پێكەوەكاربكەین لەپێناو خزمەتی ئاوەدانی‌و پێكەوە ژیانێكی ئاشتیانە لە عیراقدا.

دواترشاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.