بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە لقی 10ی پارتی سەردانی لقی سۆران دەكات

لە 44مین ساڵیادی دامەزراندنیەوە لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بارەگای لقی سۆرانی یەكێتی زانایانیان كردو لەلایەن بەرێزان مەلاخالد مەلەكی بەپرسی لق‌و مەلاوەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەگەرمی پێشوازی كران.

لە دیدارێكدا كە كارگێرو ئەندامانی لق ئادمادەی بوون  دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان  پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی لقی سۆران كردو هیوای خواست كە یەكێتی زانایان هەمیشە سەركەوتوو چالاك بن لەئیش‌و كارەكانیان‌و بەرەو پێش بردنی بواری ئاینی‌و زیاتر ڕێنمای كردنی خەلكی كوردستان لەسەر بیرۆكەی میانرەوی‌و رێزگرتن لە سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكانی نێو كۆمەلگە.

هەروەك لە بەشێكی تری وتەكانیدا رایگەیاند كە یەكێتی زانایان رۆلی گەورەی هەبوە لە پاراستنی هێمنی‌و ئارامی كوردستان‌و خاوەن هەڵوێستی مەردانە بوە بەرامبەر نەیارو ناحەزانی كوردستان‌و هەمیشە هەڵوێستەكان لە بەرچاون بۆیە مێژووی زانایان مێژوویەكی پڕ سەروەریەو ئەمرۆش پیرۆزباییان لێدەكەین.

ئەمەو لە لایەن خۆشیەوە لقی سۆرانی یەكێتی زانایان سوپاسی هەلوێستەكانی لقی 10ی پاراتی كردو رۆلی بەرچاوی بەرێزیان لە پالپشتی‌و هاوكاری زانایان بەهەند وەرگرت‌و سوپاسی سەردانەكەشیان كردن.

لە لایەكی ترەوەو هەربەوبۆنەوە ناوچەكانی سۆران‌و رواندزو دیانای پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین كەسایەتی‌و مامۆستای ئاینی سەردانی بارەگای لقی سۆرانیانكردو هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن.

راگەیاندنی لقی سۆران