لقی ڕانیە یادی (٤٤) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی بەرز نرخاند

بەرواری ٢١ -٩-٢٠١٤  لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە هەڵواسینی لافیتە و دابەشکردنی شیرینی و پێشوازی میوانان یادکردنەوەی (٤٤) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی بەرز نرخاند، تا ڕۆژی ( ٢٣ -٩-٢٠١٤ ) کە لیژنەی فەتواش لە بەخێرهێنانی میوانان بەشداریان کرد لەم بۆنەیەدا، ئەمەو ساڵانە لە لایەن لقی ڕانیە ئەم یادە پیرۆز ڕادەگیرێ و بەشێوازی جۆراو جۆر یادی دەکرێتەوە.