لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان پیشوازی كرد لە دكتۆر محسن عبدالحمید

 

سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە  23/9/2014 بەرێز دكتۆر محسن عبدالحمید بە مەبەستی بەسەركردنەوەو بینینی زانایانی دەڤەری شەقلاوە  سەردانی لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایانیان كردو لە لایەن مامۆستا تەحسین بەرپرس لق‌و كارگێرانی لق‌و بەشێكی بەرچاو لە زانایان پێشوازیان لێكرا.

 لە دانیشتنێكی پڕ لە خۆشحاڵیەوە باس لە رۆلی زانایانی ئاینی كرا لە پاراستنی یەكریزی نەتەوەی كورد و هاندانی خەڵك بۆ دیفاع كردن لە ئاین و خاك و نیشتمان وەك ئەركێكی ئاینی و نیشتمانی.

شایەنی باسە دواتر سەردانی ماڵی بەرپرسی لقیان كرد لە گوندی حوجران و نیوەرۆش لەلایەن بەرپرسی لق نیوەرۆ خوانێكی بۆ ئامادەكردبون لەگەل بەشداری شاندیك لە مامۆستایانی لق .

راگەیاندنی لقی شەقلاوەی یەكیتی زانایان

م/یوسف علی گە رە وە یی