سوپاسنامەیەك لە یەكێتی زانایانەوە

دوای ئەوەی بە هۆی بارودۆخی نالەباری كوردستان ئێمە وەكو یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان لە چل‌و چوارەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنماندا یادەكەمان تەنها بە بەیاننامەیەك كردەوە، زۆر لایەن‌و كەسایەتی بەڕێز بە بۆنەی یادەكە‌و بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزی‌و لقەكانی یەكێتی زانایان كرد لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان‌و، یا بروسكەی پیرۆزباییان بۆ ناردووین، بۆیە ئێمە وەكو یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پڕ  بە دڵا سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین‌و هیوای سەربەرزی‌و سەرفرازیان بۆ دەخوازین.

بە هیوای كوردستانێكی سەربەخۆو ئارام‌و ئاوەدان.

یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان

25/9/2014

لینكی بەیاننامەی یادكردنەوە:

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=4286