بە بۆنەی یادی دامەزراندنیەوە ئەزهەری شەریف پیرۆزبایی لە یەكێتی زانایان دەكات

بە بۆنەی چل‌و چوارەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتی زانایان كۆڕبەندی دەرچوانی ئەزهەری شەریف پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەكەن.

 دكتۆر محمد عبدالفضیل القوصی جێگری سەرۆكی دەستەی كۆڕبەندی زانایانی ئەزهەر كە پیرۆزبایی نامەكەی لە 23/9 ئاراستەی مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی كردووە تێیدا هاتووە:

ئێمە وەكو دەرچوانی ئەزهەر بە سەرۆكایەتی پێشەوای گەورەمان دكتۆر احمد تەیب شێخی ئەزهەر خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین كە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكیەتیە بەرێزەكەتان گەرمترین‌و جوانترین بروسكەی پیرۆزبایی خۆمانتان پێ رابگەیەنین، ئەو رێكخراوەی كە كۆمەڵە زانایەكی ئایینی قەدر گرانی لە خۆگرتووەو دەورێكی كاریگەریان هەیە لە بڵاوكردنەوەی بیری میانڕەوو تێەگەیاندنی ئیسلام وەكو خۆی دوور لە توندوو تیژی.

كۆڕبەندی زانایانی دەرچووی ئەزهەر بە یەك لەو دەزگا گرنگە جیهانیانە  دادەنرێ كە كار دەكا بۆ پەیوەندی بەستن لە نێوان زانایانی ئەزهەرو زانایانی ترو بڵاوكردنەوەی بیری میانڕەو نێوەندگیر.

بەڕێز دكتۆر ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر سەرۆكایەتی دەكات.