لقی یشدەر بەشداری كردنەوەی مزگەوتی (شیخ حسین) ئەكات

رۆژی پێنجشەممە 25/9/2014 بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی ناوچەكەو لقی پشدەرو رانیەی یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕین و زۆرێك لە دامودەزگا حكومی و حیزبیەكانی پشدەرو جەماوەرێكی بەرچاوی دەڤەرەكە ئیفتیتاحی مزگەوتی (شیخ حسینی بۆسكێن) كرا، كە لەلایەن خێرخوازانەوە دروستكراوەتەوە.

 ئەوەی شایەنی باسە لە مەراسیمی كردنەوەكەیدا چەند وتارو سرودی ئاینی پیشكەش كران‌و، لقی پشدەریش بە وتارێك بەشداری كرد كە لەلایەن لێپرسراوی لق (م،ملا أحمدی خانقاوە) خوێنرایەوە‌و، پاش بەخێرهێنانی میوانەكان و پیرۆزبایی‌و دەستخۆشی ‌و دوعای خێری بۆ هەموو ئەوانە كرد كە دەستی خێریان هەبووە بۆ دروستكردنەوەی ئەم مزگەوتە‌و لە بەشێكی تری وتارەكەیدا بەرپرسی لق تیشكی خستە سەر ڕۆڵی مزگەوت و ڕێڕەوی مامۆستا شەرعڕەوەكانی پێشینانی خۆمان لە بواری خزمەت بە دین و گەل و نیشیمان و تەقواو تەدریس وزانیاریان‌و، هیواشی خواست كە مامۆستای ئەم مزگەوتەش(م.ملا بختیار ) لەسەر ڕێڕەوی مامۆستای متقی و زاناو دانا و شەرع ڕەوی پشدەر مەرحوم (م.ملا محمدی نورالدین ) ی بڕوات كەپێش گواستنەوەی شارەكەمان ئەو ئیمامی ئەو مزگەوتە بوو، لە كۆتایی وتارەكەیدا دوعاوپارانەوەی كرد بۆ پاراستنی كوردستان لە هەموو بەڵاو فیتنەیەك بەتایبەت فیتنەی داعش و حوكومەتی مەركەزی و جیرانەكانمان‌و فیتنەی دووبەرەكی ناوخۆ.

بە  دابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە ئاهەنگەكە هات .