1- مامۆستا یا كه‌سی دڵسۆز‌و شاره‌زا بۆ ئامۆژگاری (لێی وهرگرتنو كار له‌سه‌ر كردنی) هه‌ڵبژێره.
2- هه‌ڵبژاردنی هاوه‌ڵی دڵسۆز‌و راستگۆ بۆ پێ وتنه‌وه‌ی هه‌موو عهیبو كهمو كوڕیه‌ك كه لهرهوشتو ههڵسو كه‌وتی ئاشكرا‌و په‌نهانیت داههبیت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆتی راستكاته‌وه، هه‌روه‌ها گوێشی بۆ بگریت، پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت به‌رده‌وام ده‌یفه‌رموو: (خوا ره‌حم كات به‌و به‌نده‌یه‌ی هه‌ڵه‌كانم وه‌كو دیاریه‌ك پێ راده‌گه‌یه‌نێته‌وه) وه به‌رده‌وامیش (ده‌رباره‌ی عهیبو ههڵكانی) پرسیاری لهسهلمانی فارسی ده‌كرد خوا لێی رازی بێت، تاوه‌كو ئه‌و ئه‌ندازه‌ی هه‌موو جارێك به‌رۆكی حوزه‌یفه‌ی نوسه‌ری نهێنیه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم دهگرتو پێی ده‌وت: تۆ نهێنی پارێزی پێغه‌مبه‌ری خوایو ناوی دووڕوهكانیشت له‌لایه به‌خوات سوند ده‌ده‌م ناوی منیشی تیانیه؟ (یا شوێنه‌واری ره‌وشتێك له نیفاق له‌من به‌دی ناكرێت)؟ دوای وه‌ڵام وه‌رگرتن به نه‌خێر، ئینجا دڵی داده‌كه‌وت، (پاك‌و بێ گه‌ردی بۆ خودا) ئه‌وه (پێشه‌وا عومه‌ر) له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رزی شوێنیو ئه‌و هه‌مو ته‌قواو خوا په‌رستیه‌ی ئینجا به‌و جۆره له‌خۆی ده‌پێچایه‌وه، ئینجا رات چۆنه به‌رامبه‌ر به‌خۆمان! هه‌ر كه‌سێك له‌و په‌ڕی ئه‌قڵه‌وه بێت ئه‌وا بێگومان زۆر ئاره‌زوی خۆ ههڵكێشانو مه‌دح كردن نابێت به‌ڵكو به‌دوای كه‌موكوڕیه‌كانی وێڵه تاوه‌كو چاكیان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حیساب له‌گه‌ڵ خۆی بكات پێشی ئه‌وه‌ی حیسابی له‌گه‌ڵ بكرێت، له به‌سه‌ر داههڵشاخانی كه‌سێك بۆی پێی له خشته ناچێت.
3- عهیبو كهمو كوڕیه‌كانی خۆی بزانێ له ده‌می دوژمنه‌كانی، چونكه جاری وایه، باس كردنی هه‌ندێك عه‌یب له‌لایان دوژمنه‌وه بۆت زۆر باشتر بێت له مه‌دحی هه‌ندێك له دۆسته‌كانت كه به‌سه‌رت داههربڵێو مه‌دحت بكات‌و كه‌چی عهیبو كهمو كوڕیهكانیشت لێ بشارتهوهو پێت نه‌ڵێت.
4- رێگایه‌كی كاریگه‌ری تر ئه‌وه‌یه كه بچیته ناو خه‌ڵك‌و تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌یت، هه‌رچی شتێك ببینیت له‌لاته‌وه ناشیرینه‌و پێت ناخۆشه ئه‌وا تۆ مهیكهو خۆتی لێ ببوێره، سوێند به‌خوا: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌ركه‌سه‌و له‌لای خۆیه‌وه ئه‌م خاڵه له‌خۆی جێ به‌جێ بكات‌و هه‌رچی له خه‌ڵكێك پێی ناشیرین‌و ناڕێكه به‌خۆی نه‌یكات ئه‌وا ئه‌وكاته خه‌ڵكی هیچ پێویستیان به مامۆستا‌و ئامۆژگاریكار نابێت. |