لقی رانیە لە سلێمانی بەشداری دانیشتنێکی کراوەی کرد

رۆژی پێنجشەممە ٢٥/٩/٢٠١٤ لقی رانیەی یەكێتی زانایان ئامادەی دانیشتنێكی كراوە بوو لەسەر ژینگەیەکی ئارام بۆ خێزان، لە هۆڵی (١)ی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە شاری سلێمانی. زانایانی ئایینی بە وتەی جوان‌و شیاو بە پشت بەستن بە ئایە ت‌و فەرمودە بەشداری گفتوگۆکانیان کرد کە بوە هۆی دەوڵەمەندکردنی دانیشتنەکە ، دواتر بڕیار درا دانیشتنێکی لەو شێوەیەش لە ڕانیە ئەنجام بدرێت .

ئەم دانیشتنە بۆ کۆمەڵێک زانای ئایینی (ڕاپەڕین و بەکرەجۆ) سازكرابوو.