لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

 

رۆژی پێنجشەممە  ٢٥-٩-٢٠١٤ بەسەرپەرشتی (مامۆستا مستەفا) جێگری لق و بەئامادە بوونی زۆرینەی کارگێڕان و بەر پرسی ناوچەکان لقی رانیەی یەكێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

 سەرەتای كۆبونەوەكە  بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر جێگری لق وێڕای بەخێر هێنانی ئەندامان‌و دەستخۆشی لەکارو چالاکیەکانیان تیشکی خستە سەر ئەم بابەتانەی خوارەوە:

نیگەرانی لەو بارودۆخەی ئێستا کە شەڕو ناخۆشی ناوچەکەو کوردستانی گرتوتەوە، لە گەڵ سەركۆنە كردنی هەموو هەوڵیك بۆ درزخستنە ناو ماڵی كوردو، داواشیان لە زانایانی ئایینی كرد کە بە گرنگی باسی ئەو نۆ ڕۆژەی جەژن و قوربانی بکرێ.

 ئەمەو بە گفتوگۆ لە سەر پرسە  هەنوکەيیەکان‌و گوێگرتن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات.