به شي سييه م و كۆتایی
1و2: پاككردنه‌وه‌ی دامێن و بن باڵ له موو:
واپێویسته بۆ موسڵمان كه نێر، یان مێ، پاك‌و خاوێنی دامێن و بن باڵی رابگرێت به تاشین و لابردن و دوور خستنه‌وه و فرِێدانی مووی، ئه‌ودوو شوێنه و لای زۆری ئه‌و ماوه‌یه‌یش كه دیاری كراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره بریتییه له چل رۆژ.
3و4: نینۆك كردن و به‌رسمێڵ كردن:
چونكه لهودهقهدا كه ئه‌بوهوره‌یره دهیگێرِێتهوه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ) كه باسی پێنج له سوننه‌ته‌كانی فیتره ده‌كات، باسی نینۆك كردن و به‌رسمێڵ كردن ده‌كات، ئه‌مانیش هه‌ر له سوونه‌نی فیتره‌ن و پێویسته مرۆڤ نه‌یه‌ڵێ نینۆكه‌كانی درێژ ببن و ناوبه‌ناو بیان كات و له پێشدا له هه‌ر كامیانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات گرنگ نییه، بهلاَم له دووتوێی كتێبه فیقهییه كاندا هه‌ندێك شێوازی ده‌ست پێكردن و كۆتایی هێنان به‌درێژی هاتووه، چونكه دوای به‌دوودا چوون نه‌گه‌یشتمه ده‌قێكی دروست له‌وباره‌یه‌وه فه‌رامۆشم كردن. بهرسمیڵ كردنیش ئه‌وه‌نده‌یه كه مووه‌كان شۆرِنهبنهوه بۆ نێو خواردن و خواردنه‌وه‌كان.
5: ریش به‌ردانه‌وه:
ئیمامی بوخاری و موسلیم بۆمان دهگێرِنهوه له پێغه‌مبه‌ره وه(د.خ) كه فه‌رموویه‌تی: (خالفوا المشركین وفروا اللحى واحفوا الشارب). واته: (ئێوه وه‌ك بێ برِ واكان مه‌كه‌ن، ریش بهێڵنه‌وه و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه).
خوێنه‌ری هێژا: پێم خۆشه له‌م باسی سونه‌نی فیتره، نه‌خاسمه باسی ریشه‌دا، چه‌ند دێرِێك له نووسینێكی خۆمتان بهبیربێنمهوه، كه كاتی خۆی له ژماره(45)رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ، 12/10/2002)، له‌ژێر سهردێرِی: (بم به‌خشه برام چیتر رِیشی تاشراوم ماچ مه‌كه!)و دواتریش له((ژماره (1667)1/1/2005)ئه‌م (خه‌بات)ـهئازیزهدا بلاَوم كردۆته‌وه و گوتوومه: (ئه‌و سهردێرِه له‌ناو نامه‌ی برایه‌كدا هاتبوو كه ساڵی 1978 له (قاهیره)وه بۆی ناردبووم، پێشتر، له زانكۆی ئیسلامی، له شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر،(د.خ) پێكه‌وه ده‌مانخوێند، من سه‌ره‌تای كاروانم بوو، ئه‌ویش بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا، رِووی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر كردبوو، دوای لێك جیابوونه‌وه‌مان له (مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره)وه، كه نامه‌م بۆ ده‌نارد، من هه‌ر به گهزومهنی خۆم ده‌م پێوا، تیایدا چه‌ند جار رِیشه جوانهكهییم ماچ ده‌كرد، زۆر له‌وه بێ ئاگابووم كه ئه‌و نه له زانكۆی ئیسلامیی مه‌دینه‌یه و نه له شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویش زۆرجیاوازتره له ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی من!، به‌ڵێ ئه‌وه‌م فه‌رامۆش كردبوو كه جه‌نابی له‌و (قاهیره)یه‌یه، كه گه‌لێ فتوای كۆنی سه‌رده‌می به‌غدای، به ئیمامی شافیعی گۆرِی، به (القول الجدید)ی، لایه‌نی كراوه‌یی ئیسلام و فیقههكهیشی زه‌نگین تر كرد، كۆمه‌ڵێ زانستی تری به موسڵمانان به‌خشی، به‌تایبه‌ت له مه‌زهه‌به كه‌یدا، هه‌موو ههوادارێكیشی ئه‌و گۆرِانكارییهی ئیمامیان به‌لاوه پهسندبوو، ئیتررِامووسانی بێ هووده‌ی من بۆ رِیشی درێژی خه‌یاڵی ئه‌و برایه، زۆری بۆ هانی، ناچاری كرد تا به‌و چه‌ند وشه نازكهی، له‌وه ئاگادارم بكات كه چیتر رِیشی تاشراوی ماچ نه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ترازووی برایه‌تی پارێزی له لای من هه‌ر رِیشه، ئه‌وا ئه‌و ده‌مێكه ناوێتێ بانی!، لێتانی ناشارمه‌وه كاردانه‌وه‌ی رِاستبێژی ئه‌و مامۆستا بهرِێزه له باتی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌تری بكات له پێش چاوم به پێچه‌وانه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ نامه‌م بۆ نه‌نارد، ده‌نگم له‌گه‌ڵ دابرِی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له زۆر كۆرِ و كۆمه‌ڵدا خۆم وه‌ك براوه‌ی جه‌نگ نیشان ده‌دا، شانازیم به‌و هه‌ڵوێسته لارهمهوه ده‌كرد!، زمانم نه ده‌پاراست له باسكردنی له پاشمله به‌خراپه، هه‌زاران مانای نابه‌جێم بۆ كرده‌وه‌كه‌ی لێكده‌دایه‌وه، زۆر بێباكانه حوكمی قورس قورسم به‌سه‌ریدا ده‌دا، كه به‌داخه‌وه ئه‌و بیرتهسكییه به زۆر هاوچه‌رخی ئێستامه‌وه دیاره، چونكه له چاوی مرۆڤی بچو‌وكدا، شتی ورده‌واڵه، شتی لاوه‌كی گه‌وره ده‌بێ! وا منیش له‌دوای تێپهرِبوونى چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ئهورِۆژهدا، دوای به ساڵاچوونم و دیتنی سه‌دان چه‌رمه‌سه‌ری به‌شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌ڵێم: هۆ برائازیزهكهم له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌یت داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م، نه‌مده‌زانی كه پێشنانمان راستییان فه‌رمووه: (بهرِیش نییه به‌ئیشه)، ئێسته چاوێك ده‌كه‌مه‌وه، كه‌مێ له‌وه تێده‌گه‌م كه بۆچی پێغه‌مبه‌ر(د.خ). به‌ده‌ستی پیرۆزی ئاماژه‌ی بۆ سینگی ده‌كرد، ده‌یفه‌رموو: (له‌خواترسان ئا لێره‌دایه)(1).
بایه‌خدان به‌هه‌ر لایه‌نێك پابه‌نده به كۆمه‌ڵێك یاساوه، من یه‌ك، به‌خۆم دان به‌وه‌دا ده‌نێم، كه زۆرینه‌ی نهێنیه‌كانی به‌رنامه‌ی خوام له‌لا په‌نهانه، ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یزانم له ئاستی ئه‌وانه‌ی لێیان بێئاگام وه‌ك نمه‌یه‌ك ئاوه له ده‌ریایه‌ك، ئه‌م رِۆژگاره سه‌خته‌ی تێی كه‌وتووین وای لێكردووم ئهمرِۆ به‌سه‌رنج ء بیرلێكردنهوهوه ده‌وێستم له ئاستی زۆر شت، به‌سه‌ر خۆمدا دێمه‌وه، رِابردوو و رِهورِهوهی مێژوی ژیانمم بۆ بگهرِایهتهوه دوواوه، جۆرێكی تر مامه‌ڵه‌م ده‌كرد له‌گه‌لڕ ده‌قه‌كان، گه‌لێ رِاوبۆچوون هه‌یه به تێگه‌یشتنی ئهمرِۆم بوایه زۆرێك له قوربانیه‌كان وا نه‌ده‌بوون، ئیتر به كورتی ده‌ڵێم: شته نهگۆرِهكان، بابه‌ته‌كانی بیر‌و باوهرِن، بهلاَم بابه‌ته (سلووكی)یه‌كان زۆرجێگه‌ی راتیا گۆرِینهوهن!. ... جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان كاركردن به هه‌ندێ سوننه‌ت، له كاتێكدا كه خۆت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، خاوه‌ن برِیار بیت، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی كه تۆ وه‌ك هاوڵاتییه‌كی زۆر ئاسایی بیت....
گه‌لێ جار ئێمه له پێناوی سوننهتێكدا واجبی عیزه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌ین!، هه‌ر بۆیه‌كه ده‌ڵێم: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له پانی و درێژی رِیشم ده‌پرسن، ده‌تانه‌وێ له‌وه‌وه كه‌سایه‌تیم هه‌ڵسه‌نگێنن، حه‌ز، كینه‌تان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌یش كه رِێزم هه‌یه بۆ هه‌ر رِیشێكی پیرۆزی كه بۆ فریودان نه‌بێت، به سه‌رێكی پرِ له هزرو بۆچوونی پاكه‌وه شۆرِبووبێتهوه، ئێستا رِیشهكهی خۆم زۆر كورته، ئاماده‌یش نیم له پێناویدا قوربانی بده‌م، هێنده‌ی خوا یارمه‌تیم بدات كڵاو نانێمه سه‌ركه‌س.
6: رێزگرتن له موو:
وه‌ك شۆردن و چه‌ور كردن و شانه پێداهێنان، چونكه پێغهمبهردهفهرموێت: (أن النبي(ص)قال: من كان له شعر فليكرمه)رواه أبو داود). واته: (هه‌ركه‌س كه خوای گه‌وره مووی پێ به‌خشیوه با رێزی لێ بگرێت). به‌داخه‌وه له‌به‌ر فه‌رامۆش كردنی ئه‌م سوننه‌ته ئهمرِۆ به پێچه‌وانه‌وه‌یه و هه‌ر كه كه‌سێكمان بینی پرچی زۆره، به خێسهو گومانه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین!، گه‌رچی له‌وه‌یشدا زۆر ناهه‌قمان نییه! چونكه به‌زۆری ئه‌وانه‌ی له كورِ و پیاوان پرچ درێژ ده‌كه‌ن، به‌كه‌می نه‌بێ له‌وانه نین كه وابه‌سته‌ن به سلووكهكانی برِوادارهوه.
7: ههڵنهكهندنی مووی سپی:
نابێ مووی سپی هه‌ڵكه‌ندرێت ئیتربهرِیشهوه بێت، یاخودبهسهرهوهبێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت: (أن النبي(ص)قال: لا تنتف الشيب فإنه نور المسلم، ما من مسلم يشيب شيبة في الإسلام إلا كتب الله له بها حسنة ورفعه بها درجة وحط عنه بها خطيئة)رواه أحمد والترمذي والنسائي وأبو داود). واته: (نه‌كه‌ی مووی پیرێتی دهربكێشیت، چونكه بهرِاستی مووی سپی بووی نێو موسڵمانه‌تی رووناكی موسڵمانه، هیچ برِوادارێك نییه، كه له كاتی موسڵمان بوونیدا، پیرییهكی پێوه دیاربێ و پیر ببێ، كه خوای گه‌وره به هه‌ر موویه‌كی و نیشانه‌یه‌كی پیری خێرێكی بۆنهنووسێت و پله‌یه‌ك لای خۆی به‌رزی نهكاتهوهپێی وتاوانێكی له سهرلانهبات).
8: به‌كارهێنانی خه‌نه و هاوشێوه‌كانی بۆ گۆرِینی نیشانه‌ی پیری:
له فه‌رمووده‌دا هاتووه: (إن أحسن ما غيرتم به هذا الشيب الحناء والكتم). واته: (باشترین شتێك كه ئێوه به‌كاری بهێنن بۆ گۆرِێنی ره‌نگی سپی و نیشانه‌ی پیری، خه‌نه‌و كه‌تمه). (كه‌تم: جۆرێك بووه له گژو گیا وه‌ك خه‌نه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار هاتووه)جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه ئه‌و جۆره ره‌نگانه‌ی ئێستا په‌یدابوون، به‌زۆری ره‌نگن و خهنهكهیش هه‌ر ره‌نگه، لێره‌وه ده‌بینین، زانایانی هاوچه‌رخ زۆر به‌گران وه‌ریان نه‌گرتووه و سه‌یركردنێكی كه‌ناڵه‌كان و دیمه‌نی مامۆستا ئایینییه ناوداره‌كان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌وانیش ره‌نگ به‌كاردێنن.
9: بۆنی خۆش به‌كارهێنان:
خۆ بۆن خۆش كردن و به‌كارهێنانی بۆنی خۆش، یه‌كێكی دیكه‌یه له سوننه‌ته‌كانی فیتره، كه ئه‌مه وه‌ك سوننه‌تێكی فیتره‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، تایبه‌ت مه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه له‌و رِووهوهكه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)زۆر به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرت و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی له‌وباره‌وه هه‌یه، وه‌ك: (من عرض عليه طيب، فلا يرده، فإنه خفيف المحمل طيب الرائحة، و قال(ص): حبب إلي من الدنيا النساء والطيب وجعلت قرة عيني في الصلاة) روى مسلم). واته: (هه‌ركه‌سێك بۆنێكی خۆشی پێشكه‌ش كرا باوه‌ری بگرێت، چونكه هه‌م سووكه و هه‌م بۆنیشی خۆشه، پاشان فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی له‌لای من خۆشه‌ویست كراوه له‌م دنیایه‌دا ئافره‌ت و بۆنی خۆش و ئارامی وئاسووده‌یی چاوهكهیشم نوێژه)، ده‌بێ ئه‌وه‌یش بزانین مه‌رج نییه ئه‌و بۆنانه‌ی ئێستا به‌زۆری، به‌ناوی میسك و بۆنی پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ)ده‌فرۆشرێت، راست بن و ئه‌ویش كارێكه به زۆری ئایین فرۆشتنه نه‌وه‌ك بۆنی خۆش!، هه‌ركه‌س له بۆنی خۆش هه‌ڵبژاردندا ئازاده و گرنگ ئه‌وه‌یه هی پیاو بۆنی هه‌بێ و ره‌نگی نه‌بێ و هی ئافره‌تیش به‌پێچه‌وانه‌وه و ماده‌ی كهولی تێدانه‌بێ و جه‌سته‌ی به‌رازی تێدا نه‌بێت.
10: سیواك كردن:
پاككردنه‌وه‌ی ده‌مودان یاخود سیواك كردن چ به فڵچه‌و ده‌رمان، یان هه‌رشتێكی دیكه‌ی زبری به‌ده‌ر له‌سه‌ری پهنجهبێت، یاخود بهداری ئیراك، بێت كه پێی ده‌گوترێت دار سیواك، یه‌كێكی دیكه‌یه له سوننه‌ته‌كانی فیتره و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)زۆربهبایهخهوه گرتوویه‌تی و ده‌فه‌رموێت: (السواك مطهرة للفم مرضاة للرب)أحمد والنسائي). واته: (سیواك كردن پاككهرهوهیهی دهمودانهو هۆكاری خوالهخۆرازیكردنه). له فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه‌دا هاتووه: (لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل وضوء)رواه الجماعة). واته: (ئه‌گه‌ر لهبهرئهوهنهبوایه كه نامه‌وێت ئایین له‌سه‌ر شوێنكهوتووهكانم، له‌سه‌ر ئومهتهكهم گران و قورس بكه‌م، فه‌رمانم پێ ده‌دان كه له‌گه‌ڵ هه‌رده‌ست نوێژێكدا سیواك بكه‌ن).
11و12: ئاوله لووت رادان و هاویشتنهدهرهوهی و شۆردنی ئه‌وشوێنانه‌ی له‌لاشه‌دا چرچ و شاره‌وه‌ن وه‌ك نێوانی گرێكانی په‌نجه و بن باڵ و ورگی شۆرِبووه وه و ناو گویچكهكان و بن ئه‌ژنۆ و نێو ناوك...هتد.
13: ئاوه له‌ده‌م رادان و فرِێدانهوهی.
14: دوای میز و پیسی كردن خۆپاككردنه‌وه به‌ئاو.
15: خه‌ته‌نه‌كردن:
كه ئه‌مه ده‌بوو یه‌كه‌م دانهبوایه و ئێمه كردمانه دوایین دانه، كه له ئایینی ئیسلامدا بۆ نێر به‌پێویست دانراوه و لهفهرمودهداهاتووه كه:(اختتن إبراهيم خليل الرحمن بعد ما أتت عليه ثمانون سنة واختتن بالقدوم)رواه البخاري). واته: (ئیبراهیمی خۆشه‌ویستی خوا(س)دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشته هه‌شتاساڵ ئه‌مجار به‌چه‌قۆیه‌كی تیژ خهتهنهكرا).
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سۆزیم دابوونێ درێژه به باسی خه‌ته‌نه‌كردن بده‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگی شه‌عبانی پیرۆز هاته پێشه‌وه و پێویسته ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆئه‌و مانگه‌یش پێویسته باس بكه‌م له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌تواكه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی خهتهنهكرنی ئافره‌ته‌وه به‌سه بۆئه‌وه‌ی من چیدی له‌باره‌وه نه‌ڵێم و له‌هه‌فته‌ی پێشوودا ده‌قی فهتواكهیانم بلاَو كرده‌وه، كه ئه‌وه‌بوو دوابه‌دوای ده‌رچوونی فه‌تواكه، زۆرێك كاڵ فام لێیان كه‌وتنه واته‌وات و ته‌قه و به‌تێنه‌گه‌یشتنه‌وه دنیایهكیان له‌سه‌ر نووسین و بۆخۆیشیان روونكردنه‌وه‌یه‌كیان دا و منیش نووسینێكم ئاراسته كردن، كه به سوپاسه‌وه له ماڵپهرِهكهی خۆیاندا بلاَویان كرده‌وه(2)ئیتر ئه‌م بابه‌ته به‌م بیرهێنانه‌وه‌یه‌ی نووسینێكی دیكه‌ی خۆم كۆتایی دێنم، بۆئه‌وه‌ی ببێته یارمه‌تیده‌رێك بۆئه‌وانه‌ی كه له‌هه‌قی ئه‌م سوننه‌تانه‌دا زۆر له‌وه‌ی ده‌یان كه‌وێ زیاتریان ده ده‌نێ، چ به ئه‌رێی و چ به نه‌رێنی:
بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك:
كاتی خۆی له‌ژێر سهردێرِێ: (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی، ماڵی دنیا، یان ئاوه‌دانكردنی به‌هه‌شت، كامیان بخه‌ینه پێش؟) له ژماره (/1642 /12 /12/و ژماره 1652)18/12/2004. لاپهرِه سێ)ی ئه‌م رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ـه‌دا، بابه‌تێكی درێژم بلاَوكردۆتهوه و گوتوومه: وه‌ك (فه‌همی هویدی) له كتێبی(القرآ‌ن والسلطان، هموم إسلاميةمعاصرة)دا، دهڵىَ: (ئه‌وكه‌سانه‌ی كه هه‌رخۆیان خهریكدهكهن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌هه‌شت له سه‌رحسابی كه‌مته‌ر خه‌می كردن له هه‌قی دنیا وفه‌رامۆشكردنی به‌شی ئاوهدانكر دنه‌وه‌ی ئه‌م ژیانه‌یان، ئه‌وانه له دنیای داهێناندا، داهێنانێكی سهیریانكردووه!، داهێنانێك، كه خوای گه‌وره نه قه‌بووڵیه‌تی و نهپێیشی رازییه!، چونكه ئه‌وانه هه‌م له ده‌رهه‌ق دنیا و هه‌م له‌ده‌رهه‌ق دینیش هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن!.
ئه‌وانه‌یش كه ده‌یانه‌وێت به بازهه‌ڵدان و به ته‌كان و به گوژم بگه‌نه نێوبهههشت، بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی دنیا بگرنه‌به‌ر، وه‌ك عومه‌ری كورِی خه‌تاب(ر)، ده‌یفه‌رموو: ئه‌وانه كه‌سانێكن، ده‌یانه‌وێ ئایینه كه‌مان بۆبمرێنن!)(3)(ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ پشتی ئه‌م ئایینه بشكێنن و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنبرِ بكه‌ن!.
چونكه حساباتی دنیا و قیامه‌ت تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن!، سه‌رجه‌می ئهوكارانهیشیان، له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، كه كێش و ترازوو و پێوه‌ره‌كانیان تێكچووه و شته‌كانیان لێ ههڵگهرِاوهتهوه، لهوكارانهیاندا سته‌مكارن به‌رامبه‌ر بهحهقهكانی خوای گه‌وره و بهتهعهداچی و به ستهمكاردهدرێن له‌قه‌ڵه‌م!.
ئهودرووشمانهى پێیان ده گوترێت: درووشمی پارتی خوا، یان، گرووپی خوا، یان، كۆمه‌ڵه‌ی خوا، یان، كه‌تیبه‌ی خوا، یان پیاوانی خوا، یان بۆخوا خوڵقاوهكان....هتد كه زۆربه‌ى لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، لێره و له‌وێ بڵندی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رگیز نابنه هۆكارێك، رِێگهی ئه‌وه‌یان پێبدات، كه بۆیان هه‌بێت په‌یوه‌ندییان نه‌بێت به‌خه‌ڵكی سه‌رزه‌وییه‌وه، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی، كه په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئاسمان گرێداوه و بایه‌خی ته‌واویان هه‌ر به‌وێ یه و گوایه: كاریان به‌سه‌ر دنیاوه نییه!، وه‌ك چۆن ئه‌و ده‌عوای پارتی خوایه‌تییه، مافی ئه‌وه‌یشیان ناداتێ، كه خهڵكیتر ناوزه‌د بكه‌ن به‌وه‌ی پارتی شه‌یتانن و ئه‌مان بۆخۆیان به‌ته‌نێ و به ته‌نێ پارتی ره‌حمانن و به‌س، چونكه، نوواندنی رِهفتاری وه‌ها و پیاده‌كردنی بۆچوون وا، گاڵته و گه‌په و له شوێنی كاری جیدی‌دا به‌كارهاتووه!، به‌كارهێنانێكی وشه‌ی پیرۆزی ئایینه، له شوێنێكی نا ئاسایی‌دا دوور و به‌ده‌رله‌و شوێنه‌ی كه ده‌بێت تیایدا وبۆی به‌كاربێت!.
ئه‌م تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كردنهخهماوییه، بۆتههۆكارێكی سه‌ره‌كی تێكوهردانی، زۆرێك له ئه‌وراقه‌كانی كاری ئیسلامی، هه‌رئه‌وه‌یه كه خۆی له‌خۆیشیدا، سه‌ریكێشاوه بۆئه‌وه‌ی، ته‌رتیب و ئه‌وله‌وییاتی ئیشه‌كان تێك بچن و ببێته هۆكاری تێكدانی نێوان خوا و مه‌ردم و نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، تێكه‌ڵكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه چاره‌سه‌ركردنیان، به ئاده‌میزاد ده‌سپێردرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌ی، كه ده‌بێ حه‌واڵه به خوابكرێن و بۆدوارۆژه!.
ناتوانی له‌گه‌ڵ كه‌سێك بدوێیت، له‌وانه‌ی، كه به‌خۆیان ده‌ڵێن: هه‌ڵگری په‌یام و ئالاَی رِابوونى ئیسلام كه روبهرِووی ئه‌و واقیعه تاڵه نه‌بیته‌وه كه پێ ده‌گوترێت: تێكچوونی كێش و پێوه‌ره‌كان)له‌وه‌یش ئه‌سته‌متر ئهوخۆ خهریككردنه پرِ له زیاده رِهوییهی زۆربه‌یانه، به‌هه‌ندێك شتی زۆر كه‌م به‌هاوه، كه ده‌بینی له‌سه‌ر تاڵه موویه‌ك، یان خه‌ناوی كردن و خه‌ناوی نه‌كردنی، یان درێژ وكورتی كراسێك، دنیات لێ پرِدهكهن له هه‌راو هۆریای بێ سه‌روبه‌ر، هاوكات به هه‌زاران كێشه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره گه‌وره هه‌یه، كه ههرشایانی ئاورِلێدانهوهیش نییه به‌لایانه‌وه!، ئه‌ڵبه‌ته بۆخۆیشم كه‌مم له‌و رِهفتاره ناله‌باره نه‌نوواندووه، به‌تایبه‌تی لهوسهروبهندانهدا كه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو مهلابووم له مزگه‌وتی ئیمان له شاری سلێمانی، كه قیرِِهم گهرِهكی كاسدهكرد و ده‌تگوت: خه‌لیفه‌ی زه‌مانه‌م! نه‌وه‌ك مه‌لایه‌كی كوردی نێو گه‌لێكی خێر له خۆ نه‌دیوی تینووی ئازادی و داد په‌روه‌ری، كه سه‌دان ساڵه ناسنامه‌ی موسڵمانه‌تی بۆخۆی هه‌ڵبژاردووه، ههربۆیهكه گووتومه ودهیڵێمهوه: بابه‌ته زانستیه‌كانی لێ ده‌ركه‌یت، به پرِی دنیا، هاوارده‌كه‌م، كه من هه‌ڵه بووم و داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م!، به‌ڵێ ئه‌و جۆره كه‌سانه هێنده داخراون هه‌ر بهناخێرى گیانت ده‌ته‌وێ كه‌مێك لێیان نزیك ببیته‌وه، تابزانی چه‌ند له‌گه‌ڵ واقیعی تۆن؟ كاتێك ده‌زانی لووتت دهچوزێتهوه، به‌وه‌ی ده‌بینی (خۆیان بچوككردۆته‌وه، له نێو جوغز و بازنه‌ی ته‌سك وداخراوی، برِوا بوون و بێ برِوایی و مه‌زهه‌بگه‌ری و به‌د مه‌زهه‌بی، خوا ناسی و دوور له‌خوایی و له ئایین ههڵگهرِانهوه) به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بهێننه بیری خۆیان كه (ژیانێكی دنیایش هه‌یه و ده‌بێ ببرێت بهرِێوه، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لێكی خه‌ڵك هه‌ن، ده‌بێ ره‌چاو بكرێن، كاروانێكی ژیان هه‌یه ده‌بێ رهورِهوهی دووانهكهوێت، راپهرِاندن و وشیاریدان به‌ویژدانی مرۆڤی برِوادار و ئاگادار كردنه‌وه‌ی له بنه‌ماكانی ژیان، نه مانای لێكترازاندنی موسڵمانانه و نه دوور خستنه‌وه‌یانه لهواقیعهكهی خۆیان، به‌ڵكو ئه‌وه‌خۆی له‌خۆیدا، به‌شێكه لهخواستهكانی ئایین.
ئه‌وجیهانه‌ی پێی ده‌گوترێت: جیهانی دڵ و مه‌سه‌له‌كانی نێو ناخی هه‌رتاكێك، یان پێیان ده‌گوترێت: جیهانی نادیار و سهرِائیرِی هه‌ركه‌س و باسكردن له‌وجیهانه داخراوه، ده‌بێ زۆر به‌گرنگ وه‌ربگیرێت و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی موحهرِهمه وه‌هابێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نێوان هه‌رتاكێك وخوای گه‌وره‌ومیهره‌بان بێت!، دهبێَ هیچ كه‌س بۆی نه‌بێ، لێی نزیك ببێته‌وه، یان ته‌حقیقی لێبكات و بیه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات، حورمه‌تی دڵ و كردنی به‌ناوچه و هه‌رێمی موحهرِهمه، لهورۆژهوهدهستی پێكردوه، كه خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار، به پێغه‌مبه‌رى فه‌رموو(د.خ): (ن عليك الا البلاغ)الشورى48). واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه(د.خ) تۆبهتهنیا، هه‌ر رِاگهیاندنت له‌سه‌ره!). (ئیمامی غه‌زالی(ر) ده‌ڵێ: دڵ ناكه‌وێته ژێردهسهلاَت و ویلایه‌تی فیقه زانه‌كان!، خۆئه‌گه‌ر هات و پیاوی فیقه زان، ده‌می وه‌ردا له بابه‌ته‌كانی دڵ، ئه‌وه‌مانای فیقه زانی نییه!، به‌ڵكو سنوور به‌زاندنه، خۆئه‌گه‌ر فه‌قیه له وباسانهدا، كه باسیان له دڵدێت، بدوێ یان تیایاندا رۆ بچێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه، وه‌ك ئهوفهقیه زانهیه، كه له‌زانسته‌كانی مه‌نتیق و كه‌لام بدوێت و باس له فه‌لسه‌فه بكات و پێی ده‌گوترێت له سنووری خۆی لایداوه)(4).
تێبینی: ده‌زانم به‌لای زۆرێك له قوتابیانی قوتابخانه هزرییه ئیسلامیه جیاجیاكانی ئهمرِۆوه، هه‌رخۆی گهرِانهوه بۆ لای ئیمامی غه‌زالی و كردنی به‌سه‌رچاوه‌ى بۆچوونی فیكریی ئیسلامی، له‌لایه‌ن منێكهوه كه تادوێنی بوو، به‌توندوتیژی فیكری ده‌ناسرام، خۆیان گووته‌نی: هه‌رئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ لای ئه‌وان سیقه‌ی نه‌مێنێت!، بهلاَم ئه‌وه‌ی لای من گرنگه، ئه‌وه‌یه كه من شت بۆئهوكهسانه ده‌نووسم، كه خۆیان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه بۆ وێڵ بوون، به‌دووای راستی موتڵه‌ق و ناكه‌ونه ژێر گێژاوی لاسایی كردنه‌وه، (فه‌همی هویدی) خۆیشی له لیستی ره‌شی زۆربه‌ی لاوهكاندایه!، هۆكاره‌كه‌یشی له‌به‌رئه‌وه‌نییه كه شاره‌زایی له ئایینی ئیسلام وسهرچاوهكانیدانییه،! به‌ڵكو هه‌ندێك سلووكیاتی موسڵمان هه‌یه وه‌ك ریش و شتی وا پێیه‌وه نابینرێت، كه به‌لای هه‌ندێكه‌وه، هه‌رئه‌وه به‌سه، بۆزهرب لێدان وزهربهلێوهشاندنی!.
په‌راوێزه‌كان:
(1)(مسند احمد بن حنبل،ج13ص159حديث رقم7727)
(2)(مامۆستایان و هاورِێ وبرایانم له یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، سلاَو وحورمه‌ت:
بهرِێزان: دوای ئه‌وه‌ی به‌وردی ده‌قی ئه‌و فه‌توایه‌م خوێنده‌وه كه لێژنه‌ی بالاَی فه‌توای به‌رێز، ده‌ری كردبوو له باره‌ی سوننه‌ت كردنی مێینه، بهرِاستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌جه‌نابتان من له‌و باره‌وه زۆر به‌رنامه‌م كردووه و زۆرشتیشم له‌سه‌ر نووسیوه، واده‌زانم دوای فه‌زڵی خوا فه‌زڵی ئێوه زۆرتره بهسهرتاكی كورده‌وه، چونكه كاره پیرۆزه‌كه‌ی ئێوه، ده‌سته جه‌معییه. لێره‌وه داواده‌كه‌م له دهسهلاَتی سیاسی كوردستان، له لایه‌ك بایه‌خی ته‌واو به فه‌تواكانتان بدرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه كار بۆئه‌وه بكه‌ن هه‌ر هه‌نگاوێك كه له نێو كوردستان كه‌س و لایه‌نێك له ژێر ههرپهردهیهكدا بینێت بۆ هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌توای بهرِێزتان به‌گومانه‌وه سه‌یربكرێت و ئیجرائاتی یاساییشی له‌گه‌ڵدا بكرێت. بگره ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ت نه‌درێت بۆ هیچ هاوبه‌شی كردنێكی هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی له چالاكییه‌كدا كه له ده‌ره‌وه، یان له ناوه‌وه‌ی كوردستان بێت به بێ گهرِانهوه بۆیهكێتییه بهرِێزهكهتان، كه ستافێكن ئێستا زۆر وورد و واقیع بینانه هه‌نگاو ده‌نێن، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، داوامه له خوشك و برا هاوكاره‌كانم له بواری راگه‌یاندن، ئاورِێك له‌واقیعی ئێستای ئه‌و یه‌كێتییه بده‌نه‌وه، كه چۆن خۆی له په‌راوێز خستن ده‌ربازكردووه و له زۆربه‌ی كێشه و ئاریشه‌كاندا، دێنه‌پێش و ئێستا چۆن له نێو رِوو داوهكاندان، ده‌كرێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستایان بكرێته پێوه‌رێك بۆ داهاتوویان و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌ووردی و زانستییانه له كاره‌كانیان بگه‌ین، ههربۆیهكا له زنجیره نووسینه‌كه‌ی خۆمدا له رۆژنامه‌ی خه‌بات به‌ناونیشانی(سوننه‌ته سرووشتیه‌كان)له نێوان شه‌رع و غه‌ریزه ورووژاندندا!) كه پێش ده‌ركردنی ئه‌و فهتوایهیش ده‌ستم پێكردووه، بهرِێزهوه له به‌شی دووه‌میدا(10/7/2010) ده‌قی فهتواكهیانم بلاَو كرده‌وه. من جارێكی دیكه روو بهومامۆستا بهرِێزانهدهڵێم: ده‌ستتان ده‌گوشم و ده‌ستی مامۆستایان ماچ ده‌كه‌م و پشتیوان به‌خوا یه‌كێتی زانایان به‌ره‌و ئه‌و لوتكه و ئامانجانه‌ی دهرِواتهوه، كه جه‌نابی (مهلاموستهفابارزانی) ره‌چاوی كردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كێتیه، كه ئه‌و كات بهرِێزیان پێش بینی ئه‌وه‌یان كردبوو، كه دوور نییه به‌ناوی ئیسلامه‌وه چه‌ندین كۆلكه مه‌لا و خوێنده‌وار بێنه پێش و چه‌واشه‌كاری بكه‌ن بۆ ئایینی خه‌ڵكی كوردستان، له كۆتاییدا ئه‌وه به بیری خۆم و ئێوه‌ی مامۆستا و هاورِێ و برای خۆشه‌ویستم دینمهوه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وقل اعملوا فسيرى الله عملكم ورسوله والمؤمنون)105التوبة).
(3)(فصل الخطاب في سيرة عمر بن الخطاب، شخصيته و عصره/د. علي محمد محمد الصلابي، ص204) .
(4)(بنوارِه(إحياء علوم الدين: ج1).
(خه‌باتی ژماره: 3525هه‌ینی16/7/2010لاپهرِه11). |