كەمپینی پشتگیری پێشمەرگە سوپاس‌و دەستخۆشانە ئاراستەی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان دەكات

لە نوسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی نوسینگەی تایبەتی ئیدارەی گەرمیانی حكومەتی هەرێم كراوە‌و وێنەیەكی بۆ لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان ئاراستە كراوە كەمپینی پشتگیری پێشمەرگە لە گەرمیان كە ڕێكخراوی ژینگە پارێزی گەرمیان سەرپەرشتی دەكات سوپاس و دەستخۆشانەی خۆیان ئاراستەی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كردووەو لە چەند خاڵێكدا ئاماژەیان بە كاروانەكانی كۆمەكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كردووە بۆ سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڕ و قەبارەی هاوكاریەكان و پاڵپشتیە مەعنەویەكانی زانایانی ئاینی دەڤەرەكە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سەنگەرەكانی جەلەولاو خانەقین و قەرەتەپە.

شایانی باسە لە ساتەوەختی دروستبوونی بارگرژیە ئەمنیەكانی سنورەكانی خانەقین‌و جەلەولاو قەرەتەپە لە چوار  كاروانی جیادا كۆمەڵێكی زۆر هاوكاری ماددی لەلایەن لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانەوە گەیەنراوەتە سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

دانا مەلا حەمەئەمین- گەرمیان.