پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم: رۆژانه 70 یاخود زیاتر له 100جار أستغفرالله ی دهكردو ده‌ش فه‌رموێت: (خۆشی بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی له رۆژی دوایی له ده‌فته‌ری كرداری زۆر أستغفرالله هه‌یه)، وه ئه‌م زیكره جگه له خێری گه‌وره‌ی خۆی بۆ مـتوانی، هه‌روه‌ها وه‌كو DeleteوCutی كۆمپیوته‌ر ده‌بێته مایه‌ی ره‌ش بوونه‌وه‌ی گوناهو تاوانه‌كانی به‌نده، چه‌ند جار ده‌یڵێی ئه‌وه‌نده گوناهه ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده گوناهه‌كان زۆر بن‌و گه‌وره‌بن له‌به‌رامبه‌ر أستغفرالله وه‌كو به‌فری سه‌ر كێ‌و خۆی له‌به‌ر تیشكی خۆر ناگرێت‌و هه‌مووی ئه‌تاوێنێته‌وه، (ئه‌م زكره) جگه له‌وه‌ی بۆ دوارۆژت باشه بۆ دونیاشت باشه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌رباره‌ی به‌روبومی أستغفرالله ده‌فه‌رموێ: ((من أكثر من الاستغفار جعل الله له من كل هم فرجاً، ومن كل ضيق مخرجاً، ورزقه من حيث لا يحتسب)) سنن أبی داود، واته: هه‌ركه‌سێك زۆر أستغفرالله بڵێت ئه‌وا خوای گه‌وره له‌هه‌موو خهمو خهفهتو تهنگو چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك فه‌راحی‌و ده‌روی خێری لێ ئه‌كاته‌وه‌و رزق‌و رۆزی پێ ده‌به‌خشێت له شوێنێك كه ئه‌و هه‌ر خه‌یاڵیشی بۆی ناچێت. |