ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (5/11/2014) شێخ محه‌مه‌د میرسیدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی‌و به‌رپرسی لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان‌و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوی موسڵ له ته‌مه‌نی سه‌رووی هه‌شتا ساڵیه‌وه كۆچی دوایی كرد. ناوبراو ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه خزمه‌تێكی به‌رچاوی له بواری ئایینی‌و كوردپه‌روه‌ری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو، له زۆربه‌ی چاره‌سه‌كردنی گرفت‌و كێشه‌كان رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌گێڕا، هه‌روه‌ها له بواری خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی به هه‌مان شێوه جێگه‌ی متمانه‌یان بوو. به‌م بۆنه‌وه وه‌ك یه‌كێتی زانایان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و زانایانی ئایینی سنووری موسڵ‌و به‌تایبه‌تی كه‌س‌و كار‌و خانه‌واده‌و دۆستانی مامۆستا ده‌كه‌ین، له خوای مه‌زن داواكارین سه‌بووریان بدات‌و، به به‌خشنده‌یی‌و میهره‌بانی به‌رفراوانیشی مامۆستا نوقمی ناو ره‌حمه‌تی بكات. إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون |