ڕۆژی 9 _ 11 _ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستانجم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لق و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌رپرسی نوێی لق، سه‌ردانی لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ سعید سلیم پشده‌ری لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لقه‌وه پێشوازییان لێكرا. سه‌ره‌تا له وته‌یه‌كدا مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌ناوی جه‌نابی سه‌رۆكی زانایان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لقی سلێمانیه وه پیرۆزبایی له لێپرسراوی لقی 4 كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیه‌وه و هیوای خواست له‌م ئه‌ركه نوێیه‌ی دا سه‌ركه‌توبیت و بتوانیت خزمه‌ت به شاری سلێمانی بكات . له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه كرد كه ڕوبه‌ڕوی گه‌له‌كه‌مان بوه‌ته‌وه‌و دوچاری چه‌ندین شه‌ڕی نه‌خوازراو بوینه‌ته‌وه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ی ڕابردو قه‌یرانی ئابوری سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه. بۆیه هیوای خواست هه‌مووان كار بكه‌ین بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی برایه‌تی و یه‌كڕیزی له نێوان سه‌رجه‌م پێك هاته‌كاندا. پاشان هه‌ڤاڵ سعید سلیم پشده‌ری له وته‌یه‌كدا سوپاسی شاندی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و هیوای خواست یارمه‌تی ده‌ریان بن له‌پێناو خزمه‌تكردن به شاری سلێمانی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان. دواتر شاندی زانایانی ئایینی به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێخران. |