زاناكان له ئه‌ڵمانیا، ڕوونووسێك له قورئانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی‌دا نوسراوه‌ته‌وه. ئه‌و ڕوونووسه له ساڵی 1864دا گه‌یشتۆته كتێبخانه‌ی زانكۆی (توبینگن).. زاناكان بڕوایان وایه ئه‌و ڕوونووسه ته‌نها به 20 ساڵ یاخود 40 ساڵ له دوای كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نوسراوه‌ته‌وه. زانكۆی( توبینگن)ی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕوونووسه‌ی له‌كتێبخانه‌كه‌دا هه‌یه. زۆر كۆنتره له‌وه‌ی زاناكان بۆی ده‌چوون. چونكه له سه‌ره‌تادا زاناكان پێیان وابوو، قورئانه‌كه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌م یاخود نۆیه‌مدا نوسراوه‌ته‌وه. به‌ڵام له دوای كنه‌كاری ده‌ركه‌وت، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئیسلام. به گوته‌ی زاناكانی زانكۆكه، له ساڵی 632ی زاینی‌دا، واته 20 ساڵ یاخود 40 ساڵ له دوای كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ئه‌و ڕوونووسه‌ی قورئان نوسراوه‌ته‌وه. وته‌بێژی زانكۆی ناوبراو ده‌ڵێت: قورئانه‌كه به‌خه‌تی كوفی نوسراوه كه كۆنترین جۆری خه‌تی عه‌ره‌بیه. بۆیه ده‌توانرێت له‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕوونووسه‌كه‌وه، ته‌مه‌نی ته‌واوی ده‌ست نیشان بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ش پشت به‌ڕێگه فیزیاییه‌كان ده‌به‌ستین. تاكو به‌راوردی بكه‌ین به‌ئه‌نجامه‌كانی لای خۆمان. وته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ده‌لێت: پێمان وایه ئه‌وه كۆنترین ڕوونووسی قورئانه لای ئێمه. ئه‌م ڕوونووسه‌ی قورئان، له‌ساڵی 1864دا براوه‌ته ئه‌و زانكۆیه، له‌پاش ئه‌وه‌ی زانكۆكه، به‌شێك له‌كتێبخانه‌كه‌ی (یۆهان گوتفرید فیتس) كونسوڵی گشتی (بڕوسیا)ی كڕییه‌وه. (باس‌نیوز)- ئه‌یمه‌ن شێخ محه‌مه‌د دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستنووسێکی کۆنی قورئان له ئه‌ڵمانیا جه‌عفه‌ر گوانی زانكۆی( توبینگن)ی ئه‌ڵمانی ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند ده‌ستنووسێکی قورئانیان لایه، دوای لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که 20 یان 40 ساڵ پشتی وه‌فاتی سه‌روه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت نووسراوه‌ته‌وه. لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بگووترێت، که قورئانی پیرۆز تاکه کتێبی ئاسمانییه که له‌گه‌ڵ دابه‌زینی یه‌کسه‌ر نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ش به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ترن له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز. ئه‌وه له کاتێکدایه به گوێره‌ی سه‌رچاوه مه‌سیحییه‌کان ئینجیل له سه‌رده‌می مه‌سیح نه‌بووه به‌ڵکو کاری قوتابییه‌کانه له دوای ئه‌و، که کۆنترین ده‌ستنووسی -به گوێره‌ی مه‌سیحیه‌کان- بۆ سالی 130 زایینی ده‌گه‌رێته‌وه له مانچسته‌ره ئه‌ویش ته‌نها ئینجیلی یۆحه‌ننایه، واته ته‌نها یه‌ك گێرانه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر چوار، ئه‌ویش کۆنترینه‌و 100 ساڵ دوای مه‌سیح نووسراوه‌ته‌وه. به‌ڵام قورئان هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نووسراوه‌ته‌وه‌و به چه‌ند قۆناغێك کۆکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌ڵمانییه‌کان نوسخه‌یه‌کیان ده‌ستکه‌وتووه به فۆنتی عه‌ره‌بی کوفی ته‌نها 20 ساڵ پاش وه‌فاتی نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌وه به‌شێکه له مانای (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) که خوا خۆی ئه‌م په‌یامه ده‌پارێزێت. |