به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنی كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به مزگه‌وته‌كان‌و ئه‌نجامدانی خوا په‌رستی تیایاندا‌و بنبڕكردنی چه‌ند دیارده‌یه‌كی نامۆ به بواری خواپه‌رستی له هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌لێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پێش نوێژ‌و وتارخوێنانی هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری كۆبوویه‌وه . له سه‌ره‌تادا به‌رپرسی لقی هه‌ولێر دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به ڕۆڵی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێری كرد‌و به پێویستی زانی سه‌رجه‌م لایه‌ك پابه‌ند بن به فه‌تواكانیان، چونكه فه‌تواكانیان هه‌ڵقوڵاوی به‌ڵگه موعته‌به‌ركانی ئیسلامین‌و چه‌ند گه‌وره زانای ئاینی هه‌ولێر كاره‌كانی فه‌توا له‌م لێژنه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. پاشان چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له لایه‌ن لێژنه‌ی فه‌توا خرانه ڕوو سه‌باره‌ت به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی په‌یوه‌ست به خواپه‌رستی به‌شێوه‌ی ته‌ندروست‌و، دوور له بیری توندڕۆیی و تیشك خستنه سه‌ر ده‌ركه‌وتنی چه‌ند دیارده‌یه‌كی نامۆ له بواری خواپه‌رستی له مزگه‌وته‌كان كه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ لێكترازان‌و، گه‌شه‌كردنی توندڕۆیی له ناو ڕێزی نوێژخوێنان‌و زانایانی ئاینی. به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س وه‌ك بیدعه‌كاری ده‌یانورژێنێت‌و، خه‌ڵكی به‌م بیانووه له چه‌ندین خێر‌و دوعا‌و زیكری خوا مه‌حروم ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌و له كۆتاییدا سه‌رجه‌م ڕونكردنه‌وه‌كان وه‌ك ڕاسپارده‌ی لێژنه‌ی فه‌توا بۆ هه‌موو لایه‌ك بڕیاریان لێ درا‌و پێویسته جێ به‌جێ بكرێن . ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی |