ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی
رۆژی یه‌ك شه‌مه به‌رواری 26/9/2010له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین به سه‌رپه‌رشتی لقی شقلاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئاینی ئیسلامی كوردستان، ئاهه‌نگی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی (الاجازه العلمیه) به‌ڕێوه‌چوو، بڕوا نامه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا ئه‌بوبه‌كر ئاقوبانی به‌خشرا به‌هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان:
(1) مه‌لا ئوسامه د. سیدبكر
(2) مه‌لا شه‌هاب زاهیر هه‌ركی
(3) مه‌لا فورسه‌ت جه‌بار برادۆستی
(4) مه‌لا عوبێد عومه‌ر باڵه‌ك
(5) مه‌لا سه‌نگه‌ر عبدالقادر باڵه‌ك
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستای ئیجازه به‌خش
مامۆستا (ابوبكر ئاقوبانی) خوێندرایه‌وه، پاشان وتارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز(كامیلی حاجی علی) وه‌زیری ئه‌وقاف‌وكاروباری ئاینی پێشكه‌ش كرا، كه تێیدا وێڕای پیرۆزبایی كردنی له‌مامۆستایانی ئیجازه وه‌رگر سه‌ركه‌وتنیشی بۆخواستنو پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیشی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیان‌و مامۆستایانی ئاینی ده‌ربڕی.
دواتر به‌ڕێز (مامۆستا عبدالله ملاسعید) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتارێكی پێكهشكی ئاماده‌بووان كرد، له سه‌ره‌تای وتاره‌كه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی ئاراسته‌ی هه‌ر پێنج مامۆستای ئیجازه وه‌رگر كرد، هه‌روه‌ك ده‌ست خۆشیشی له مامۆستای ئیجازه ده‌ر كرد‌و داوای ته‌مه‌ن درێََََََََژی بۆكردن، دواتر ناوبراو له وته‌كه‌یدا باسی له چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرد، له خالی یه‌كه‌مدا باسی له گه‌وره‌یی زانست‌و زانیاری كرد‌و، گوتی: پیشه‌ی مامۆستایانی ئاینی پیشه‌ی حه‌زره‌تی جبرایلو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه (د.خ) نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو زانست له‌ناوو سیفه‌ته به‌رزه‌كانی خوای گه‌وره‌شه.
له‌خاڵی دوه‌میشیدا هاته سه‌رباسی ڕۆلی مه‌لای كورد كه‌هه‌میشه له خزمه‌تی زانست‌و زانیاری دابوینهو خزمه‌تێكی بێ وچانیان كردوه به دین‌و نیشتیمان، پاشانیش هاته سه‌رباسی قوتابیانی ئاینی‌و گوتی: ده‌بێت هه‌رده‌م له‌خزمه‌تی ئه‌وان دابین، هه‌روه‌ك ڕووشی كرده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، گوتی: ده‌زانین ئه‌وان خزمه‌تیان كردوه به‌لام كهمو كورتیش زۆره ده‌بێ به هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، چونكه هه‌رچه‌نده خزمه‌تی ئه‌و توێژه بكه‌ین هێشتا هه‌ر كه‌مه، به‌تایبه‌ت ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت په‌ره به‌خوێندنیان بده‌ن ده‌بێ كارئاسانیه‌كی ته‌واویان بۆبكرێ، هه‌روه‌ك پالپشتی یه‌كێتی زانایانی بۆسه‌رجه‌م قوتابیانی ئاینی دوپات كرده‌وه، گوتی: ده‌بێ هه‌موو توانای خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌رده‌م خزمه‌تی قوتابیانی ئاینی بكه‌ین.
مامۆستا له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كرد، بۆ رێكخستنی ئه‌م ئاهه‌نگه قه‌شه‌نگه، شایانی باسه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دیاریه‌كی به‌نرخیشی پێشكه‌ش به‌مامۆستایانی ئیجازه وهرگركرد.
له‌كۆتاییدا وتاری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئاینی، هه‌روه‌ك چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی سه‌باره‌ت به وتاری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ (zanayan.org) په‌یڤی خۆیان خسته روو، سه‌ره‌تا مامۆستا (مه‌لا صالح باتاسی) له مزگه‌وتی محه‌مه‌د موفتی له هه‌ولێر گوتی: به‌ڕاستی وتاری مامۆستا بووه مایه‌ی خۆشحاڵیمان، كه به‌م شێوه‌یه غه‌م خۆرمان بێت چونكه به‌ڕاستی ئێمه‌ی مامۆستایان پێویستمان به‌كه‌سێكه كه غهمخۆرمان بێت خزمه‌تی مامۆستایانیش ده‌بێته گه‌وره‌یی بۆ مرۆڤ له دونیا‌و دوارۆژدا.
دواتریش مامۆستا (مه‌لا ته‌ها باویانی) له مزگه‌وتی حاجی سلیم له حه‌ریر گوتی: به ڕاستی ئه‌و وتاره‌ی مامۆستا هێمایه‌ك بوو بۆ به‌ره‌و پێشچوونی مامۆستایانی ئاینی له‌دوارۆژدا من له‌و بروایهدامو واده‌زانم له‌مه‌و دوا مامۆستایان خزمه‌تێكی باشیان ده‌كرێت، ئیشه‌كانیان بۆ ئاسان ترده‌بێت له جاران بۆیه داوام وایه له گشت باوكان كه منداڵه‌كانیان له به‌رخوێندنی ئاینی دابنێن.
كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌چه‌ند تهواشیحێكی ئاینی بوو.
|