شێخ موعتەسەم شێخ سەعید بەرزنجی، شێخی تەریقەتی قادری ولیانی، كە لە شارۆچكەی ئاكرێ دادەنیشێت، شەوی رابردوو لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد. تەریقەتی قادری ولیانی تەریقەتێكی گەورەی باشووری كوردستانە و دوو تەکییەیان هەیە و رۆژانە سەدان كەس سەردانی ئەو تەکییانە دەكەن، یەكێكیان لە قەزای ئاكرێ و ئەوی دیكەشیان لە شارەدێی روڤیایە. بڕیارە تەرمی شێخ موعتەسەم لە تەکییەی شێخ ئیسماعیل ولیانی لە روڤیا بنێژرێت. ئەم تەریقەتە هەزاران شوێنكەوتە و دەروێشی هەیە، لە باشووری كوردستان، عێراق، ئێران، توركیا، پاكستان، سودان. شایانی باسه هه‌رئه‌مڕۆ شاندێكی زانایان كه پێكهاتبوو له سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقه‌كانی زانایان به‌شداری مه‌راسیمی به خاك سپاردن ده‌كه‌ن. به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شێخ‌و موردی‌و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره سه‌بووریان بدات‌و جێگه‌ی ره‌حمه‌تیش به‌هه‌شتی به‌رین بێت. |