ئەم کتێبە به زمانێكی نهرمو دۆستانه نووسراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی زانیاری‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دژ به كورد‌و مێژووه‌كه‌ی ده‌دوێت. ناونیشانی كتابه‌كه (الأكراد والنّبی دراسه فی تأریخ الأكراد وجغرافیتهم) نوسه‌ره‌كه‌شی ناوی (أ.د. محمد به‌هجه‌ت قه‌بیسیه) كه پسپۆڕی زمانی عهرهبیو له‌هجه عروبیه‌كان‌و مێژووی كۆنه‌و، له ساڵی 1940 له دایك بووه‌و به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكی سوریه، له‌هه‌ر سێ زانكۆی (حه‌له‌ب، تشرین، قاهیره)ش، وه‌ك مامۆستا وانه‌ی گۆتووته‌وه. ئه‌و نووسه‌ره پێی وایه به به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنته مێژووییه‌كان له‌باره‌ی كورد‌و كوردستانه‌وه نوسیویه‌تی، ده‌یه‌وێ بڵێ كورد هه‌ڵقوڵاوی لای ئیراننو میوانی ئه‌م خاكه‌ن كه‌ناویان لێ ناوه (كوردستان)، باسی كورد‌و مێژووی كورد دهكاو پێی وایه كورد خاك‌و ناو و نه‌خشه‌ی نه‌بووه، بهگشتیو به‌درێژی كۆمه‌ڵێك پرسی له‌و باره‌وه تاوتوێ كردووه، كه‌چی زۆربه‌ی زانیاری‌و ئاماژه‌كانی له‌باره‌ی مێژووی كورده‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریه مێژوویانهن، كه له كتێبی (كورد‌و كوردستانی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر) و (خولاصه‌ی تاریخی كورد‌و كوردستانی محمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ)و ته‌نانه‌ت (شه‌ره‌فنامه_ی هه‌ژاری موكریانی) هاتووه، كه باس له به‌شێكی تیره‌و هۆزه كوردیه‌كان ده‌كات. پێویسته شاره‌زایانی مێژوو به‌تایبه‌ت مێژووی كورد، ئه‌و بۆچوونانه وڵام بده‌نه‌وه‌و لێی بێ ده‌نگ نهبنو، هه‌ڵه‌كان راست بكه‌نه‌وه‌و راستیه‌كان بۆ مێژوو ده‌رخه‌ن، چونكه ئه‌وه كتابێكه به قه‌باره‌ی (330) لاپه‌ڕه له‌و باره‌وه نوسراوه‌و له شاری دیمه‌شق چاپی یه‌كه‌می 2014 ده‌رچووه‌و نووسه‌ره‌كه‌شی پرۆفیسۆرێكی زانكۆیه. هەروەها پێوەستە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێکاری یاسایی بگرنە بەر. بابەتێك لەم بارەوە: http://www.zanayan.org/articles.php?id=1334&eid=45 |