قەشەیەك تەشهیر بە زانایانی ئایینی كوردستان دەكات

لە ناخۆشترین ساتەکانی هەڵمەتی درندانە بۆ سەر کۆبانێ، کۆمەڵێك لە مامۆستایانی شاری سلێمانی، کە بەرپرس و ئەندامانی لقی سلێمانی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانن، کۆبونەوەیەکی هاوسۆزی و پشتگیریان بۆ کۆبانێ ئەنجام داوە، لەوێدا مامۆستایەکان کۆمەڵێك دروشمی پشتگیریان بەرزکردۆتەوەو گوزارشت لە پشتگیریان دەکات، دوو لەو مامۆستا بەرێزانە یەکەو کاغەزێکیان بەرزکردۆتەوە کە لێیان نووسراوە: (ئێمە هەموومان کۆبانێین)، (کۆبانی لەگەڵتاین). کەچی قەشەیەك بەناوی (ئازاد بەرواری) هەڵستاوە دەستکاری وێنەکانی کردووەو لەسەری نووسیون: (هەموومان داعشین)، (داعش بە تەنها نیت). بەم کارەی دەیەوێت وای پیشان بدات کە ئەو مامۆستا بەرێزانە پشتیوانی داعشن، بەڵام هەر بۆ ریسوایی و شەرمەزاربوونی ئەو کەسە، لە بیری چووە لافیتەی سێیەم دەستکاری بکات. بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەتایبەتی داواكاری گشتی رۆڵی مەیدانی خۆی ببینێت، چونكە ئەمە وێڕای شێواندنی كارێكی باشە بۆ خراپ، لە هەمان كاتدا هەوڵێكی دیكەیە بۆ تێكدانی پێكەوەژیانی ئایینی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئەم كارە هیچی كەمتر نییه لە كاری گروپە تیرۆریستیەكان.

بابەتێك لەم بارەوە:

 

http://www.zanayan.org/articles.php?id=1333&eid=47