ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23/11/2014 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری لێپرسراوی لق و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌لق، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامداو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر وه‌زعی ئێستای كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشه‌وه چونه‌كان و دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی زانایان و كاری ڕێكخراوه‌یی و ئه‌ركی زانایانی ئاینی له ره‌وشی ئێستای كوردستاندا... به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه ناوچه‌كانی سه‌ر به‌لق كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هێنراو پێشنیار‌و داواكارییه‌كان تاوتوی كران و گفتوگۆی پێویستیان له‌باره‌وه كرا هه‌ر له هه‌مان رۆژدا به‌مه‌به‌ستی پرسین‌و ئاگاداربوونی باری ته‌ندروستی شاندێكی فراوانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا محمد غه‌یدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ر به لقی گه‌رمیانیان كرد‌و له‌باری ته‌ندروستیان پرسیه‌وه‌و نزا‌و داوای زوو چاكبونه‌وه‌یان له یه‌زدان بۆ خواست و له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستای ناوبراو سوپاسی شاندی لقی كرد بۆ به سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان. دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان. |