دوای ئازادكردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ناوچه كوردستانیه‌كانی تری گه‌رمه‌سێرو دڵخۆشبوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام به داخه‌وه له‌م دواییانه هه‌ندێك میلیشیای ناحه‌ز به خه‌ڵك‌و خاكی كوردستان كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هاتوون هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵس‌و كه‌وتێكی نامرۆڤانه‌و نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كه. لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانیش له سه‌ردانێكیان بۆ لای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گله‌یی‌و گازانده‌ی هاوڵاتیانیان گه‌یاندو ئه‌م به‌یاننامه‌شیان بڵاوكرده‌وه. به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به‌رێز فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێز هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان جه‌ماوه‌ری گه‌رمیان‌و گه‌رمه‌سێری خۆشه‌ویست له‌م كاته‌دا كه سوپاس بۆ خوا هه‌موومان له خۆشی ڕزگاركردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و گونده‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و ده‌شتی تبج تاكو چیای حه‌مرین به‌هێزو بازو قوربانیدانی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان شاد‌و سه‌رمه‌ستین‌و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ساسی‌و ڕیسوایی‌و سه‌رشۆڕی تێكشكاوی دوژمنی سه‌رو ماڵ‌و ئاین‌و نیشتمانی خۆمان بینی‌و له ده‌ست دڕنده‌ترین تاقمی چه‌كداری ڕزگاربوین، كه له كوشتن‌و قڕكردن‌و وێرانكردن درێغی نه‌ده‌كردو سه‌روه‌تی وڵاتی به‌فیڕۆ ئه‌دا. ئێستا كۆمه‌ڵێك (میلیشیای ده‌ره‌وه‌ی كوردستان) له په‌نای پێشمه‌رگه‌دا چاویان به باڵا ده‌ستی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵنایه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و نامرۆڤانه له ژێر ناو‌و په‌رده‌ی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌موو هێڵ‌و سنوره‌كانیان به‌زاندووه، كاره ته‌واو نه‌كراوه‌كانی داعش ته‌واو ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ناوچانه كوردستانین ئه‌وانیش وه‌ك داعش خۆیان به‌خاوه‌ن‌و به‌رپرس نازانن به‌رامبه‌ر خاك‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه. ته‌نانه‌ت ڕێز له شوێنه پیرۆزه‌كانیش ناگرن‌و مزگه‌وته‌كانیش ده‌ڕوخێنن ده‌ست بۆ ماڵ‌و حاڵی خه‌ڵك ئه‌به‌ن ده‌ی ڕوخێنن‌و به‌تاڵانی ده‌به‌ن. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون له‌ناو شاری كه‌لاریش به‌شێوه‌یه‌كی دوژمن كارانه په‌لاماری مامۆستایه‌كیان داوه، ئێمه له لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه به‌توندی ئه‌م ده‌ست درێژیانه مه‌حكوم‌و ڕیسوا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش ڕِاده‌گه‌یه‌نین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م دڕندایه‌تیه له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه قبوڵ ناكرێت‌و ته‌واو دژه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام‌و هه‌ڵسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) مه‌به‌ستیش لێی له‌كه‌دار كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه. ئه‌م كرداره چه‌په‌ڵانه ئه‌وه‌نده‌ی دژه به سه‌ماحه‌ت‌و مرۆڤ دۆستی ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ته‌فره‌قه‌و لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ك رێزیه‌یه كه له ناو هه‌موو ئاین‌و مه‌زهه‌به جیاجیاكانی كوردستاندا هه‌یه. بۆیه داوا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌كه‌ین به ڕه‌سمی ڕای بگه‌یه‌نن ئه‌وان دژی ئه‌و كارانه‌نن‌و نه‌یارن به‌و سوكایه‌تی كردن‌و تێكدانانه‌و به‌رین له‌و كاره نامرۆڤانه، هه‌روه‌ك بێبه‌ری بوونی خۆیان له‌كاره قێزه‌ونه‌كانی سنوری دوزخورماتوو ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها داواكارین به‌په‌له ڕێگری‌و لێپێچینه‌وه بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمانه‌ی (میلیشیای ده‌ره‌وه‌ی كوردستان) له په‌نای پێشمه‌رگه‌دا كاری نه‌شیاو ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مانه‌و هاوكاره‌كانیان ژیله‌مۆی گه‌شه پێدان‌و دروستكردنی تیرۆرن‌و، پێویسته پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه به هه‌موو توانایه‌وه دژی تۆقاندن‌و زوڵم‌و زۆر بن. نه‌مری بۆ شه‌هیدان، سه‌ربه‌رزی بۆ كه‌س‌و كاریان، سه‌ركه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه پارێزه‌ری گه‌ل‌و نیشتمان. لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان 5/ صه‌فه‌ر / 1436 ك 27 / 11 / 2014ز هــ.بالیسانی |