سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دەربارەی توندوتیژی لە قاهیرە بەشداری وۆرك شۆپێك دەكات

سه‌رۆكی زانایان لە قاهیرە به‌ گرنگیه‌وه‌ ئاماژەی بە رۆڵی كاریگەری زانایانی ئایینی ئیسلام‌و دەزگا ئایینیەكان لە كوردستان كرد لە دژایەیی بیری توندڕەوی‌و تیرۆریستی.

هەروەها باسی رۆڵی جوامیِرانەی پێشمەرگە سەربەرزەكانی كرد لە بەرگری كردن لە خەڵك‌و خاكی كوردستان‌و پاككردنەوەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش.

كۆربەندی زانایانی دەرچوانی ئەزهەر بۆ ماوەی دوو رۆژ 2/12/2014-1 ئامادەبوان تەئكیدیان كردەوە ئەوەی (داعش) ئەنجامی دەدات تەواو دژە لەگەڵ رێنماییەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و تێگەیشتنی راست لە كرۆكی شەریعەتی ئیسلام‌و، سووربوونی خۆشیان لە سەر ئەوە دوبارە كردەوە كە پێویستە دەزگا ئایینیەكان لە جیهانی ئیسلامی رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ روبەروبونەوەی بیری توندوتیژی.

لە وۆرك شۆپەكەدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كردو تێیدا باسی لەو كردەوە نامرۆڤانەییانە كرد كە رێكخراوی (داعش) ئەنجامی داون لە لە رووخاندنی مزگەوت‌و كەنیسەو كوشتنی خەڵكی بێ گوناهـ‌و كردەوە تێكدەرەكانیان‌و بە دیل بردنی ئافرەتانی ئێزیدی‌و كوشتنەوەی هاوڵاتیان‌و، به‌ گرنگیه‌وه‌ ئاماژەی بە رۆڵی كاریگەری زانایانی ئایینی ئیسلام‌و دەزگا ئایینیەكان لە كوردستان كرد لە دژایەیی بیری توندڕەوی‌و تیرۆریستی، هەروەها باسی رۆڵی جوامیِرانەی پێشمەرگە سەربەرزەكانی كرد لە بەرگری كردن لە خەڵك‌و خاكی كوردستان‌و پاك كردنەوەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش.

ئەمەو وۆرك شۆپەكە بەیانی رۆژی سێشمەش بەردەوام دەبێت‌و، بڕیاریش وایە  ئەزهەری شەریفیش لە رۆژی چوارشەممەو پێنجشەممە 4/12/2014-3  كۆنگرەیەكی جیهانی دەربارەی روبەروبونەوەی بیری توندڕەوی‌و توندوتیژی ئەنجام بدات‌و نوێنەری پەنجا دەوڵەتی عەرەبی‌و ئیسلامی بەشداری تێدا بكەن.

h-balesane