رۆژی چوارشه‌مه (3/11/2014) له ژێر ناونیشانی (ئه‌زهه‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و تووندڕه‌وی) ئه‌زهه‌ری شه‌ریف هه‌ڵستا به به‌ستنی گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی زانستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تووندڕه‌وی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، كه زیاتر له (200) كه‌سایه‌تی ئایینی‌و سیاسی‌و ئه‌كادیمی‌و راگه‌یاندنكارو دبلۆماسی به‌شداریان تێدا كرد‌و، ماوه‌ی 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت. له كۆنگره‌كه‌دا مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری تێدا كرد‌و، له میانی به‌شداریكردنه‌كه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. له ده‌ستپێكی وتاره‌كه سه‌رۆكی زانایان باسی له‌وه كرد، كه ئێستا بانگه‌وازی ئیسلامی تووشی ته‌حه‌دیاتی گه‌وره‌و هێڕشی دڕندانه ده‌بێته‌وه له لایه‌ن دوژمنانیو ئه‌وانه‌ی خۆیان له ژێر په‌رده‌ی حه‌شار داوه، ئه‌گه‌ر خه‌مخۆرانی موسڵمانان به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونی زیاتر به‌ره‌و رووی ئه‌م هێڕشانه نه‌بنه‌وه‌و له مه‌ترسیه‌كانی كه‌م نه‌كه‌نه‌وه، بێگومان دواجار زیانێكی گه‌وره له كاری بانگه‌وازی ئیسلامی ده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌و ته‌حه‌دیانه تووندڕه‌وی ئایینیه، كه زۆر مه‌ترسیداره‌و له بواری تیۆر‌و پراكتیك‌و بیر‌و ههستو رێكخستن‌و پهیوهندیو كات‌و شوێن‌و هه‌موو لایه‌ك دژی بیری میانڕه‌وییه. دواتر سه‌رۆكی زانایان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و گووتی: هاتنی داعش‌و ده‌ستكردنی به كاره‌كانی حاڵه‌تێكی زۆر ناهه‌موارو دۆخێكی زۆر دژواری دروست كرد، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كان له ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستان دهوهستنو، ناتوانن هیچ ته‌فسیری بۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كه‌س له قۆناغێكی وه‌كو ئێستا چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێكی دڕندانه‌ی له‌م شێوه‌یه نه‌بوو. هاتنی داعش ته‌نها سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێكی تووندره‌و نه‌بوو، به‌ڵكو كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆر‌و تۆقاندن بوو، تا وای لێهات ترساندنی خه‌ڵكی مهدهنیو بێ‌تاوان وه‌كو شانازیه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌كان نمایش بكه‌ن، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی منداڵ‌و ژنه‌كانیان هه‌ر زوو له‌سه‌ر شه‌ڕو كوشتن رابهێننو، بڕینی سه‌ری مرۆڤ به‌لای منداڵی ته‌مه‌ن بچووكیان ببێته شتێكی ئاسایی‌و پێكه‌نینیان له‌گه‌ڵ بێت، له هه‌مووشی ناخۆشتر ئه‌م كاره به ناوی ئیسلام‌و په‌یامی خواییه‌وه ئه‌نجام دهدهنو ئیسلام لێیان به‌رییه، له كاتێكدا ئیسلام وه‌كو په‌یامێكی ئاسمانی سه‌رچاوه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و ره‌حمه‌ته، كه‌چی ئه‌وان به به‌رچاوی دونیا وێنه‌یه‌كی دڕندانه‌یان بۆ ئیسلام دروست كردووه، كه ئه‌گه‌ر شاره‌زایی پێشتر نه‌بوایه موسڵمانان پێش هه‌موو كه‌س لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه. كاتێك ئه‌وان هاتن جیاوازیان له نێوان موسڵمانێكو مهسیحیهكو ئێزدیه‌ك، یان نه‌ته‌وه‌و مه‌زه‌بێك نه‌كرد، هه‌موو لایه‌ك له فیكری ئه‌وان دوژمنی خوایه‌و، په‌یامی وانیش كوشتنی هه‌موو غه‌یری خۆیانه، بۆیه كاتێك هاتنه عێراق ده‌ستیان كرد به كوشتنی موسڵمان‌و مهسیحیو ئێزدی‌و كورد‌و عهرهبو توركمان‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها له یه‌ك كات مزگه‌وتی موسڵمانان‌و كه‌نیسه‌ی مهسیحیو په‌رستگه‌ی ئێزدی‌و مه‌رقه‌دی پێغه‌مبه‌رانیان ته‌قاندنه‌وه. دیاره به‌شێكی زیانه‌كانی ئه‌و تیرۆریستانه به‌ر ئێمه‌ی كورد كه‌وت، به‌شێكی خاكی كوردستانیان داگیركردن، هه‌روه‌ها شه‌هیدكردنی رۆڵهكانمانو ئاواره‌و دهربهدهكردنی به‌شێكی خه‌ڵكی كوردستان تاوانێكی دیكه‌یان بوو، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان ماڵ‌و حاڵی خه‌ڵكیان رووخاند‌و، نامووسی ئێزدیهكانمانیان هه‌تك كردن‌و، ژن‌و كچه‌كانیان به به‌رچاوی خه‌ڵك‌و به ئاشكرا له بازاره‌كانی هه‌ردوو شاره‌كانی موسل‌و ره‌قه‌و شاره‌كانی دیكه ده‌فرۆشتن، به زۆریلێكردنهوه هه‌ندێك مه‌سیحیه‌كانیان ده‌كردنه موسڵمان‌و، تاوانگه‌لێكی وایان ئه‌نجام دا سه‌ری منداڵی ساوا سپی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌روه‌ریه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌وان له پێشوه‌چوونیان دابوون، به‌ڵام هه‌ركه ده‌ستی گڵاویان گه‌یانده هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان به تووندی ره‌تیان دانه‌وه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانیان راوهستانو شكان‌و دۆڕانه‌كانیان ده‌ستی پێكرد، چونكه كورد هه‌موو به یه‌كده‌نگی به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه، ئێستا خانه‌واده هه‌یه له 10 برا پێكهاتووه هه‌موویان پێشمهرگهنهو له سه‌نگه‌ردان، هه‌روه‌ها سێ برای پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای به رووی عه‌ره‌به ئاواره‌و مهسیحیو ئێزدی‌و هه‌موو ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كان كرده‌وه‌و، زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی له خۆگرتووه، له كاتێكدا له 3 پارێزگا پێكهاتووه‌و، حكومه‌تی عێراقیش ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه هه‌موو میزانیه‌و پاره‌یه‌كی لێ راگرتوونهو گه‌وره‌ترین ئابلۆقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داناوه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازییه‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان‌و كه‌نیسه‌كان به رووی ئاواره‌كان كرایه‌وه. له‌وه‌شدا مامۆستایانی ئایینی پشكی شێریان به‌ركه‌وت، ئه‌وان هه‌میشه له وتاره‌كانیان ئه‌م بابه‌تانه روون ده‌كه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكی بۆ شه‌ری داعش‌و له باوه‌شگرتنی ئاواره‌كان هان دهدهنو، هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه بكه‌ن.... |