رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 26\9\2010 كه‌ناڵی تۆڕی (سی بی ئێس)ی ئه‌مه‌ریكی له به‌رنامه‌ی ناسراوی (60چركه) دا، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی نیویۆرك فه‌یسه‌ڵ عه‌بدولڕه‌ئوف سازاداو، تیایدا تیشكی خسته سه‌ر رێز‌و به‌های ئاشتی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌م پێشنوێژ‌و وتارخوێنه گوتی: ئاشتی په‌یامی هه‌موو ئاینێكه به‌تایبه‌تیش ئاینی پیرۆزی ئیسلام، به‌ڵام به‌داخه‌وه تێنهگهیشتنو هه‌وڵا نه‌دان بۆ تێگه‌یشتن، كه‌سانێكی به هه‌ڵه له ئیسلام حاڵی كردووه.
پاشان زیاتر گوتی: من وه‌ك موسڵمانێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ركی سه‌ر شانمه گرینگی به هێمنیو ئاسایشی وڵاته‌كه‌م بده‌م، بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێم: ده‌بێ پاراستنی ئه‌مه‌ریكا له كوشت‌و بڕی‌و تیرۆر به هه‌ر ناوێك بێت، بكه‌ینه ئامانجی سهرهكیمانو، ئه‌گه‌ر بێتوو رۆژی 11\9 یش دووباره ببێته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م یه‌كه‌م كه من بمرم.
له دوا وتهكانیشی گوتی: ئێستا پڕۆژه‌یه‌كمان له‌به‌ر ده‌ستدایه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی تیرۆر‌و تۆقاندن، كه پێكاتووه: له دامه‌زراندنی سهنتهرێكو دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندو ده‌زگایه‌كی ئیسلامی كارده‌كه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی. |