لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان لەلایەن مەڵبەندی (11)ی یەكگرتو‌وە‌وە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ‌ بەخشرا

رۆژی سێشەممە 2/12/2014 مەڵبەندی (11)ی چەمچەماڵی یەكگرتو‌وی ئیسلامی كوردستان   (3) خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە هەر یەك لە (مامۆستا شێخ وهاب سەنگا‌وی لێپرسرا‌وی لق ‌و لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان ‌و لیژنەی فەتوای شەرعی لق) لە بەرامبەر ئە‌و خزمەت ‌و تێكۆشانە بەردە‌وامەی لە بواری ئایینی ‌و كۆمەڵایەتی بە خەڵكی سنوری قەزای چەمچەماڵ ‌و دە‌ور‌وبەری ‌و چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكان ‌و هیوای سەركە‌وتن ‌و بەردە‌وامیان بۆ  لقی چەمچەماڵ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان خواست لە بەرامبەریشدا لەلایەن لێپرسرا‌و ‌و كارگێڕانی لق ‌و ئەندامانی لیژنەی فەتوای شەرعی لقی چەمچەماڵ  زۆر بە گەرمی بە خێرهاتن كران ‌و لە وتەیەكی كورتدا لێپرسرا‌وی لق دەستخۆشی لێ‌ كردن  ‌و بە پێویستی زانی كە بابەتە ئایینییەكان دوور بخرێنە‌وە لە بواری توندڕە‌وی ‌و توندوتیژی ‌وە پێویستە هەمو‌ولا ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە شێوەیەكی جوان وەك خۆی نیشان بدەین كە سەرتاپای سۆز و میهرەبانییە بۆ هەمو‌و خەڵكی سەرزە‌وی .

شایەنی باسە شاندەكەی مەڵبەندی (11)ی یەكگرتو‌وی ئیسلامی پێكهاتبو‌و هەر یەك لە لێپرسرا‌وی مەڵبەند مامۆستا هوشیار عبدالله ‌و ژماریەك لە كارگێڕانی مەڵبەند.

هــ.بالیسانی