شاندێکی یەکێتی زانایان سەردانی دکتۆر مستەفای زەڵمی کرد

بەمەبەستی هەواڵپرسین‌و بەسەرکردنەوە رۆژی دووشەممە 8/12/2014 شاندێکی یەکێتی زانایان بە سەرۆكایەتی  مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی یەکتێتی زانایان‌و بە یاوەری مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک‌و مامۆستا محەمەدی وەرتی سەرۆكی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێز (دكتۆر مستەفا زەڵمی) زانای ناسراوی گەلەكەمانیان كرد.

لە لایەن دکتۆر مستەفا زەڵمیەوە بە گەرمی بەخێرهاتنیان کراو خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەو شادبوونی بەدیداریان دەربڕی‌و سوپاسی کردن بۆ ئەو بە سەرکردنەوەیەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆشیانەوە مامۆستایان دوعای ساغ‌و سەلامەتی‌و تەمەن درێژیان بۆ دکتۆر خواست‌و هەوڵەکانیان لە بواری شەریعەت‌و یاسادا بەرز نرخاند.

 

هــ.بالیسانی