لێژنەی فەتوای هەولێر چەند بابەتێك روون دەكاتەوە كە ئیختلاف‌و دووبەرەكی لە ناو موسڵمانان دروست كردووە

فەتوای هەولێر: هیوادارین موسڵمانان تەفرەقەو دووبەرەكی لە ناو خۆیان دروست نەكەن.

لە دوای بڵاوبونەوەی ئیختلاف‌و تەقرەقەو دووبەرەكی لە ناو موسڵمانان‌و ناو مزگەوتەكانی كوردستان لیژنەی فەتوای هەولێر چەند بابەتێك بۆ موسڵمانان روون دەكاتەوە‌و راشی دەگەیەنێ كە پێویستە موسڵمانان ئاگاداری ئەوە بن‌و بزانن كەمەبەستی سەرەكی لەئەنجامدانی مەراسیم‌و عیبادەتەكان لەناو مزگەوت وەك نوێژی جەماعەت‌و نویژی جومعەو نویژی جەژنەكان‌و.. هتد، یەكێتی‌و یەكریزی موسلمانان‌و نەهیشتنی جیاوازی‌و زیاد كردنی خوشەویستییە لەنیوانیاندا.

بەڵام بە داخەوە دەبینین لە چەند مزگەوتێك‌و لە لایەن هەندیك پێشنوێژو بانگدەر گرنگی نادرێت بە سونەتەكان‌و جوانكارییەكانی ئەنجامدانی ئەو فەرزە مەزنانەو دووبەرەكی و جیاوازیەكی زۆر لە ناو موسڵمانان دروست كراوە لە شیوازی ئەنجامدانی ئەو مەراسیمانە كە بوەتە هۆی ئەوەی جیاوازی‌و دووبەرەكی دروست ببێت لە ناو نوێژخوینان‌و ببێتە هۆی ئەوەی مەبەستە سەرەكیەكانی ئەنجامدانی مەراسیمی جەماعەت‌و نویژە بە كۆمەڵەكان لەدەست بچێت‌و موسڵمانان مەحروم ببن لە چەندین خێرو ئەجری ئەو سونەتانەو جوانكاریانەی كە پێویستە لەگەل ئەو نویژانە ئەنجام بدرێن.

بۆیە لێژنەكەمان بە پیویستی زانی داكۆكی لە سەر هەندێك مەسەلە بكات‌و بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو مەسەلانە ڕون بكاتەوە بەهیوای نەهێشتنی خیلاف‌و را جیاوازی‌و تەفرەقەو دووبەرەكی لە ناو موسڵمانان‌و ناو مزگەوتەكانداو بۆیە پێویستە نوێژخوێنان‌و خەڵكی كوردستان بەردەوام بن لە سەر ئەو ئیجماعەی رابردووی زانایانمان‌و تێكی نەدەن‌و نەبنە هۆكارێكیش بۆ دروست بوونی ئیختلاف‌و تەفرەقەو دووبەرەكی لە ناو موسڵمانان.

لیژنەی فەتوای هەولێر، 8/محرم/1436 كوچی،1/11/2014زاینی

دەقی فەتواكەی لیژنەی فەتوای هەولێرو بەڵگەكان لەم لینكەدایە:

http://www.zanayan.org/partuk/Runkrdnewey-fetwa.pdf

هــ.بالیسانی