لقی پشدەر پێشوازی لە شاندی نوسینگەی مافی مرۆڤی ڕاپەڕین ئەكات

بەرواری 7/12/2014 شاندێكی نوسینگەی مافی مرۆڤی ئیدارەی ڕاپەڕین كە پێكهاتبوون  لە  كاك ئاكۆ و كاك شەماڵ  سەردانی لقی پشدەری یەكێتی زانایانیان كردو لەلایەن بەرپرسی لق  م ملا احمدی خانقاوە  پیشوازیان لێكرا.

 ئەوەی شایەنی باسە شاندی میوان بۆ چەند پرسێكی پەیوەند بە هاوسەر گیری هەرزەكاران لە هەردوو ڕەگەز  ئەم سەردانەیان ئەنجام دابوو، بۆ ئەوەی ڕاو بۆچونی زانایانی دەڤەرەكەش بزانن و هەماهەنگ و هاوكاری یەكتربن بۆ ئامۆژگاری كردنی هاوڵاتیان و بەتایبەتیش هەرزەكاران ـ گەنجە تازەپێگەیشتوەكان ـ كە هەتا ئەكرێت خۆیان لەم هاوسەرگیریە هەرزەكاریە بپارێزن .. چونكە هۆكارە بۆ زۆربونی ڕێژەی تەڵاق‌و. وا باشە هەردوو ڕەگەز لە حیكمەت و ئەركەكانی هاوسەرگیری ئاشناو شارەزاببن و بگەنە سنوری گەشەی جەستەیی و عەقڵی ، بۆ ئەوەی هاوسەرگیریەكەیان بەردەوام بێت و هەڵگری خۆشی و ناخۆشیەكانی ئەم قۆناغە تازەی ژیانیان بن و كۆمەڵگەو خێزان بەرەو پتەوی و یەكگرتن و خۆشەویستی بڕوات نەك بەرەو بێ‌ هێزی و پچڕان و ڕق و كینە . چونكە تەڵاقدان هەموو ئەوانە بەدوای خۆیدا ئەهێنێت.

بەرپرسی لقیش رایگەیاند: ئێمەش ئامادەباشیمان هەبووەو پێشتریش ئامۆژگاری موسوڵمانانمان كردووە لەو بابەتەوەو زانیاری دەرباری هاوسەرگیری هەرزەكاری بڵاوكراوەتەوە و دووبارەش ئامادەین هاوكاری هەر هەوڵ و كۆششێك بین كە بۆ ئەم بابەتە كار بكات و سود بە تاك و كۆمەڵگا بگەیەنێت لە چوار چێوەی شەریعەتە جوانەكەمان .

لە كۆتایی دانیشتنەكە بڕیار درا كە لە داهاتوودا كۆبونەوەی فراوانتر لەگەڵ وتارخوێنانیش

ئەنجام بدرێت.

 

هـ بالیسانی