لقی سلێمانی زانایان پێشوازی لە قایمقامی سلێمانی دەكات

ڕۆژی 9/ 12 / 2014 بەڕێز ئاوات محمدقایمقامی مەركەزی سلێمانی و شاندێكی یاوەری سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی كرد و لەلایەن مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لقەوە بە گەرمی پێشوازی كران.

سەرەتا قایمقامی سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاسی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئەو هەماهەنگی‌و پشتیوانیانەی كردویانە لەپێناوخزمەت كردن بە شاری سلێمانی و دەورو ڕۆڵی زانایانی ئاینی لەو بوارەدا بەرز نرخاندو، هەروەك باسیشی لە كارو چالاكیەكانی لێژنەكانی قایمقامیەت كرد لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان‌و پاراستنی ئاسایشی شاری سلێمانی‌و نەهێشتنی هەندێك دیاردەی نەخوازراو كە لە سەر شەقام و شوێنە گشتیەكان بەدی دەكرێت لەو رٍوەشەوە داوای پشتیوانی زیاتری لە زانایانی ئاینی كرد.

پاشان مامۆستانجم الدین قادر بە ناوی سەرجەم زانایانەوە سوپاسی جەنابی قایمقامی كرد بۆ ئەو بە سەركردنەوەو هیوای خواست لەكارەكانیدا سەركەوتوبێت‌و بەرپرسی لق پشتیوانی زانایانی ئاینی بۆ بەڕێزیان دووپات كردەوە لە سەرجەم ئەو بوارانەی خزمەت بە ئاسایش‌و تەندروستی و ئارامی شارو پاپەندبون بە بەها بەرزو جوانەكان‌و كلتوری كوردەواری دەكات.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا بەرپرسی لقی سلێمانی باسی لەو دیاردە ناشارستانی و نەشیاوانە كرد كە هەندێ كەس شوێنە گشتیەكان بە كار دێنن بۆ خواردنەوەی مەیی‌و زۆر جار ئارامی شار دەشێوێنن و دەبنە مایەی نیگەرانی هاوڵاتیان و پێشی وابوو كە ئەو جۆرە كارانە ئەزمونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكەدار دەكات بۆیە داوای لەجەنابی قایمقام كرد كاری زیاتر بكەن بۆ لە ناو بردنی ئەو جۆرە دیاردانە، لە بەرامبەردا بەڕێزیان بەڵێنی چارەسەری پێویستی لەوبارەوە بە زانایانی ئاینیدا، دواتر شاندی میوان بەڕێزەوەبەڕێخران.

هـ بالیسانی