بەرپرسی لقی گەرمیان:لە هەموو كات زیاتر ئێستا میللەتەكەمان پێویستی بە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیە

ڕۆژی هەینی  5/12/2014 شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداری كرد لە ئاشتەوایی نێوان دوو بنەماڵەی عەشیرەتەكانی شاتری و جمور لە مزگەوتی شافعی شاری كەلار.

لە میانەی بەڕێوەچونی ئاشتەواییەكەدا مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بە ناوی یەكێتی زانایانەوە  وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كردو تیایدا ستایشی هاوڵاتیانی سنورەكەی كرد، كە هەمیشەو هەموو كات بەپەرۆشن بۆ ڕەواندنەوەی خەم و ئازارەكانیان و ئاشتی و برایەتی و تەبایی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەتین تر دەبێت لە نێوانیانداو هەروەكو ئاماژەی بەوەشكرد كە لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر میللەتەكەمان پێویستی بە ئاشتی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی هەیە.

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.

هـ بالیسانی