ڕوانینێكی زانستیی وئاینیانه بۆ دیارده‌ی تاریكی ڕووناكی

پاك وبێگه‌ردی بۆتۆ ئه‌ی خوای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌ی خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات!هه‌رده‌م قورئانه‌كه‌ی تۆ ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌ له‌ باسكردنی دۆزینه‌وه‌ی زانستیه نوێیه‌كان، ئه‌مه‌ش....
... گه‌وره‌یی قورئانه‌كه‌ی تۆ ده‌رده‌خات، چۆن وانه‌بێت كه‌ خۆت فه‌رمووته‌: [ما فرَّطنا في الكتاب من شي‌ء]...


ڕاستیه‌ زانستییه‌ نوێیه‌كانی بونه‌وه‌ر: به‌پێ‌ی تازه‌ترین بیردۆزه‌ زانایان ده‌ڵێن: ته‌مه‌نی بونه‌وه‌ر 13.7 بلیۆن ساڵه، سه‌ره‌تای دروست بونی بونه‌وه‌ر به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی مه‌زن ده‌ستی پێكرد، پاشان ئه‌ستێره‌ و گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان ده‌ستیان به‌ پێكهاتن كردووه‌، به‌ڵام له‌لای زاناكان ده‌ركیان به‌بونی گرفتێك كرد، ده‌بوو ته‌قینه‌وه‌ مه‌زنه‌كه‌ بونه‌وه‌ر ڕوناك بكاته‌وه‌ و پاشان به‌دوایدا بونه‌وه‌ر به‌رده‌وام به‌ره‌و ڕووناك بوونه‌وه‌ بچێت, به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه‌ بونه‌وه‌ر له‌سه‌ره‌تادا به‌ چه‌ند چاخێكی تاریكیدا تێپه‌ڕ بووه‌ كه‌ ملیۆنان ساڵی خایاندووه‌! دوای ئه‌وه‌ ئه‌ستێره‌كان و گه‌له‌ستێره‌كان ده‌ستیان به‌ دروست بوون كردووه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی كۆتایی هێنانی چاخی تاریكی و ده‌ستپێكردنی چاخی ڕوناكی.

زانایان باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه 13 بلیۆن ساڵ له‌ ئێمه‌وه‌ دووره‌، كه‌ به‌ دورترین ته‌ن داده‌نرێت له‌ زه‌ویه‌وه‌ و تیشكه‌كه‌ی لاوازه‌ و ته‌نها به‌ هۆكاره‌ زۆر پێشكه‌وتوه‌كان نه‌بێت نابینرێت، تیمێك له‌ زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێن كه‌ توانیویانه‌ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌ به‌هۆی پێگه‌ی گه‌ردونی"ی Keck II كۆبكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر لوتكه‌ی یه‌كێك له‌ گركانه‌ دامركاوه‌كان دانراوه‌.

(فراوانی بونه‌وه‌ر به‌جۆرێكه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ سنوره‌كه‌ی ده‌زانێت، ته‌لیسكۆبه‌ گه‌ردونیه‌كان له‌م دوواییانه‌دا گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌كیان دۆزیه‌وه‌ 13 هه‌زار ملیۆن ساڵی ڕوناكی لێمانه‌وه‌ دووره‌، ده‌ڵێن ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ یارمه‌تیمان ده‌دات له‌پێدانی وێنه‌یه‌كی ڕوون تر له‌سه‌ر چه‌رخه‌ تاریكه‌كان كه‌ چۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرو به‌ر له‌ دروست بوونی ڕوناكی له‌ سه‌ره‌تادا بونه‌وه‌ری داپۆشیوه‌ ).

زانایان ئه‌وه‌یان ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌ رێگای گه‌وره‌ كردنی ته‌لیسكۆبی گه‌ردونیه‌وه‌ ئه‌و تیشكانه‌ ببینن كه‌ له‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ دروست بوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 13 بلیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌مه‌ش كاتێًك كه‌ ته‌مه‌نی گه‌ردوون 550 ملیۆن ساڵ بوو، وه‌ بونه‌وه‌ر به‌ چاخی تاریكیدا تێپه‌ڕ ده‌بو.

زانایانی گه‌ردوون باسی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌مان بۆده‌كه‌ن كه‌ توانیویانه‌ هاوێنه‌ی كێشكه‌ر(عدسات جاژبه‌) به‌كاربهێنن، ئه‌وان ڕووناكی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ نزیكه‌كان وه‌ك هاوێنه‌ بۆ گه‌وره‌ كردنی ڕوناكی ده‌رچوی ئه‌ستێره‌ شاراوه‌كان به‌كارده‌هێنن.

ڕاستیه‌كی زانستیی سه‌لمێنراو:
بونه‌وه‌ر به‌ سه‌رده‌مانێكی تاریكی ده‌ستی پێكردوه‌ كه‌ ملیۆنان ساڵی خایاندووه‌، پاشان ئه‌ستێره‌كان ده‌ستیان به‌ پێكهاتن وپه‌خشی ڕوناكی كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تاریكی یه‌كه‌م جار دروست بووه‌ و دواتریش ڕووناكی.

ڕاستیه‌ قورئانیه‌كان :
یه‌كێك له‌بابه‌ته‌ سه‌رنج راكێشه‌كانی قورئان ئه‌وه‌یه‌ كاتێك باسی له‌سه‌ره‌تاكانی دروست بونی گه‌ردوون كردووه‌، دروست بوونی تاریكی پێش دروست بوونی ڕووناكی خستووه‌ !، وه‌ك ده‌فه‌رموێت (الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاؤاتِ ؤالْأَرْضَ ؤجَعَلَ الظُّلُمَاتِ ؤالنُّورَ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ) [اڵانعام: 1]: ئه‌گه‌ر سه‌رنجی هه‌موو ئایه‌ته‌كانی قورئان بده‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی باس له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوون ده‌كه‌ن بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌رده‌م باسی تاریكی ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی ڕوناكی باس بكات.

ڕووی ئیعجار:
لێره‌وه ڕوویه‌كی ئیعجازیی ئه‌م ئایه‌ته‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا خوای گه‌وره‌ باس له‌ گه‌وره‌یی وده‌سه‌لاتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ ئاسمانه‌كان وزه‌وی خوڵقاندووه‌ (الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاؤاتِ ؤالْأَرْضَ)پاشان له‌وه‌ دڵنیامان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ته‌نها خۆی دروستكه‌ری ئاسمانه‌كان وزه‌ویه‌، پاشان ڕاستیه‌كی ترمان تێده‌گه‌یه‌نێت كه‌ یه‌كه‌مجار تاریكی دروست كردووه‌, پاشان ڕوناكی (ؤجَعَلَ الظُّلُمَاتِ ؤالنُّورَ)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێباوه‌ڕان هاوه‌ڵ بۆ خوا بریار ده‌ده‌ن و ئینكاری نیعمه‌ته‌كانیی ده‌كه‌ن (ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ).
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه قورئان ورده‌كاری زۆری تێدا كراوه‌ هه‌ر له ڕێكخستنی ووشه‌كانیدا و پاشان له‌ده‌ربریندا، سه‌رنجی ئایه‌ته‌كه‌ بده‌ن قورئان نه‌یفه‌رمووه‌ (خلق الڤلمات والنور) به‌ڵكو فه‌رمویه‌تی (ؤجَعَلَ الظُّلُمَاتِ ؤالنُّورَ)، چونكه‌ تاریكی و ڕوناكی ئه‌نجامی دروستبوونی ئاسمانه‌كان وزه‌وییه‌، پاشان خوای موته‌عال كه‌ره‌سه‌كانی ئاسمان و زه‌وی خوڵقاندووه‌، دوای ئه‌م ته‌نانه‌ به‌چه‌ند چاخێكی تاریكیدا تێپه‌ڕبوون و دوای ئه‌وه‌ ڕوناكیان لێوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه (جعل) لێره‌دا وشه‌یه‌كی گونجاوه‌ له‌ڕوی زانستیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها قورئان به‌رده‌وام باسی تاریكی (الظُّلُمَاتِ) به‌كۆ به‌ڵام ڕوناكی(النور) به‌تاك ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاریكی له‌ بونه‌وه‌ردا له‌ 96% زیاتره‌، واته‌ زۆرینه‌ی بونه‌وه‌ر تاریكیه‌ و ئه‌ندازه‌ی ڕوناكی زۆر كه‌مه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئیعجازێكی تره‌.

كه‌واته‌ ئه‌م ئایه‌ته‌دا (ؤجَعَلَ الظُّلُمَاتِ ؤالنُّورَ) سێ‌ ئاماژه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت:
1) ئایه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ تاریكی وڕوناكی ده‌كات كه‌ هه‌ردوكیان ئه‌نجامی دروست بونی ئاسمانه‌كان و زه‌وین، ئه‌مه‌ش له‌ رووی زانستیه‌وه‌ ڕاسته‌.

2) ئایه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ دروست بونی تاریكی ده‌كات به‌ر له‌ ڕوناكی، زانایان ئه‌مه‌ش ده‌سه‌لمێنن.

3) ئایه‌ته‌كه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ووشه‌ی (ظلمات) به‌كۆ و وشه‌ی (نور) به‌تاك باسده‌كات، كه‌ تاریكی فراوانتر وگه‌وره‌تره‌ له‌ ڕوناكی، ئه‌مه‌ش زانایان باسی ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ 96% ی بونه‌وه‌ر ته‌نی تاریك و وزه‌ی تاریكه‌!

ئێمه‌ش وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی ده‌ڵێین: (ؤقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ يَ‌َيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ؤمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) [النمل: 93].

mejeedheriri1980@gmail.com
---------------------
له‌ kaheel7.com وه‌