لقی سۆران بەخێرهاتنەوە لە پێشمەرگەكانی كۆبانی دەكات‌و سەردانی مامۆستایەكی ئایینی‌و كۆلیژی ئیشق دەكات

شاندێكی لقی سۆران بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق بە یاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید سەردانی ژمارەیەك لەوپێشمەرگانەیانكرد كەبۆبەرگری لەخاك‌و نیشتمان چووبونە كۆبانی‌و گەرابوونەوەو بەژداریان لەچەندین داستانی مێژووی قارەمانێتی لەو شارەدا كردوە، بۆ ئەم مەبەستەش شاندەكە دەستخۆشی خۆیان بۆ برا پێشمەرگەكان ڕاگەیاندو ئومێدی سەرفرازی‌و سەلامەتیان بۆخواستن.

لەلایەن خۆشیانەوە پێشمەرگەو كەس‌و كارەكانیان خۆشحاڵبون بەوسەردانەو هیوای سەركەوتنتیان بۆشاندەكە خواست.

لە لایەكی تر بە مەبەستی هەماهەنگی‌و هاوكاری لێك نزیكبونەوەی زیاتر، شاندێكی باڵای لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و كارگێرانی لق بە یاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، سەردانی راگرایەتی كۆلیژی ئیشقیان كرد لە سۆران‌و بە گەرمی لە لایەن بەرێوەبەری كۆلیژ مامۆستا ئەلپەرو جێگرەكەی پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو لە میانەی دانیشتنەكەدا باسی گرنگی‌و بایەخی كۆلیژەكە لە سنورەكە كراو جەخت لە سەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكانی‌و پەروەردەكردنی قوتابیان كرایەوە، هەر دوو لا دوپاتی هەماهەنگی نێوانیان لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان‌و خزمەتكردنی هاولاتیانی سنورەكە كردەوە.

لە دوایشدا دوبارە بەرێوەبەرو فەرمانبەرانی كۆلیژەكە خۆشاڵبون بە سەردانی شاندی لق‌و هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن.

لە لایەكی ترەوە بەمەبەستی هەوال پرسین‌و ئاگاداربوون لەرەوشی تەندروستیان، شاندێكی لقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران سەردانی مامۆستا مەلا بایز رواندزی بەرپرسی ناوچەی رواندزی یەكێتی زانایان كرد، لە سەردانەكەدا شاندی میوان دوای هەوال پرسین لە بەرێزیان كە بەهۆی نەخۆشیەوە دووچاری تێكچوونی رەوشی تەندروستی بوە هیوای لەش ساغی‌و سەلامەتیان بۆخواست‌و دوپاتیانكردەوە كەهەمیشە خەمخۆری مامۆستایانی ئاینی دەبن‌و لەهەموو ساتێك هاوكاریان دەكەن.

ئەمەو لەلایەن خۆشیەوە مامۆستا خۆشحاڵ بوو بەو بەسەركردنەوەیەو هیوای خواست كە ئەوجۆرە سەردانانە بەردەوامیان هەبێت.

شایەنی وتنە شاندەكەبەسەرپەرشتی مامۆستا مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و یاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران رێكخرابوو.

راگەیاندنی لقی سۆران.

 

هـ بالیسانی