سەرۆكی زانایان لە رواندز سەردانی مامۆستا مەلا بایز دەكات

رۆژی هەینی 19/12/2014 بە مەبەستی هەواڵ پرسین‌و ئاگاداربوون لەرەوشی تەندروستی سەرۆكی یەكێتی زانایان مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید بە یاوەری چەند مامۆستایەكی ئایینی مامۆستا مەلا بایز رسول مەلا شێخ پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گەیلانی‌و بەرپرسی ناوچەی رواندزی یەكێتی زانایانی بە سەركردەوە، دوای هەواڵ پرسینی بەرێزیان كە بەهۆی نەخۆشیەوە دووچاری تێكچوونی رەوشی تەندروستی بوە هیوای لەش ساغی‌و سەلامەتیان بۆخواست‌و دوپاتی كردەوە كە هەمیشە خەمخۆری مامۆستایانی ئاینی دەبن‌و لەهەموو ساتێك هاوكاریان دەكەن‌و لە یادیان ناكەن.

لە لایەن خۆشیەوە مامۆستای ناوبراو خۆشحاڵ بوو بەو بەسەركردنەوەیەو هیوای خواست كە ئەوجۆرە سەردانانە بەردەوامیان هەبێت.

 

هــ بالیسانی