لقی رانیەو نوسینگەی مافی مرۆڤ دیدارێك ساز دەكەن

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی لقی ڕانیە لە گەڵ ڕێکخراوەکان  دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، نوسینگەی مافی مرۆڤی  راپەرین، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (٢١/١٢/٢٠١٤) لە هۆڵی شەهید هیوا عیزەت دیدارێکیان لەگەڵ چەند وتاربێژێکی ناو شاری ڕانیە ئەنجامدا، بە هاوکاری ئەوقافی ڕاپەڕین، لە سەر هاوسەرگیری پێش وەخت، تا وەکو لەو کێشانە دوورکەونەوە کە ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە بە زۆری کێشەی هەیە. بەرپرسی لقی راپەرینی زانایانیش وتەیەکی لەو بارەوە پێشکەش کردو ئاماژەی بەوەدا کە هەردەم لەهەوڵ دان بۆ کەمکردنەوەی کیشەی کۆمەڵگا، هەروەها سەرپەرشتیاری ڕانیەو پشدەریش لەوبارەوە ڕێنمونی و پێشنیاری هەبوو تاوەکو کێشەکان زیاتر بەرەو ئالۆزی زیاتر نەڕۆن.

 

هــ بالیسانی