بێگومان به‌درێژایی مێژوو هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك موعجیزه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی هه‌بوه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك شوێن راستی‌و خواپه‌رستی بكه‌ون، به‌ڵام موعجیزه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی پێشوو بریتیبوون له‌چه‌ند رووداوێكی كاتی كهرویان داوه ، ئه‌وانه‌ی هاوچه‌رخی پێغه‌مبه‌ره‌كان بوون بینیویانه‌و بڕوایان پێكردون . به‌لام پاش وه‌فاتی خۆیان هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌م رووداوانه نه‌ماون بۆ پاش خۆیان چ ده‌ورێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه . هه‌روه‌ها ئه‌و موعجیزانه له‌گه‌ل بیر‌و هۆشی سه‌ره‌تایی ئه‌و رۆژگاره‌دا گونجاون .
به‌لام دوای ئه‌وه‌ی ژیری و خوێندن خوێنده‌واری پێشكه‌وت به‌درێژایی مێژوو خه‌لك گومانیان له ئایینه‌كاندا په‌یدا كردوو ئاین كاریگه‌ری نه‌ماو موعجیزه‌كان ورده ورده پوكانه‌وه له بیر‌و باوری خه‌لكدا پله‌یان نزم بووه تا هاتنه ریزی ئه‌فسانه‌و جادوو به‌م جۆره ئیمان‌و بیر‌و باوه‌ر له‌دلی مه‌ردومدا كز‌و لاواز بوو، تا وای لێهات بێ باوه‌ڕی ته‌شه‌نه‌ی كردوو وه‌كو ڤایرۆس چوه كهلكهڵهی ئاده‌میزاده‌وه، بێ دینی باڵی شومی له‌سه‌ر جیهاندا كێشا، ئیتر مرۆڤ به‌گشتی پێویستی به‌ئاینێك بوو كه موعجیزه‌و به‌لگه‌ی راستییه‌تی له بهلگهو موعجیزه‌ی ئاینه‌كانی پێشوو نه‌چێت.
جا ئه‌وه‌ی كه زۆر كه‌س نایزانێو پێویسته بیزانێت ئه‌وه‌یه كه ئیسلام له به‌رنامه‌ییدا رێبازێكی گرتووه‌و جیاوازه له هه‌موو ئایینه‌كانی پێشخۆیه‌وه، رێبازێكی تازای وای گرتۆته به‌ر كه به‌روونی ئه‌وه ده‌چه‌سپێنیت كه ئه‌م ئاینه له خواوه‌یه‌و ده‌ستكردی مرۆڤ نیه ئایینێك كه‌قورئان به‌رنامه‌یه‌تی قورئان یش بۆخۆی گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ی پێَغهمبهره(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) له‌هه‌موو روێكه‌وه سه‌ر ئاسایه‌و مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ری دا ده‌سته وه‌ستان و داماوه، چونكه قورئان له‌روی رێنما كردنه‌وه له‌باره‌ی یاسا‌و شێوه‌و شێوازه‌وه له‌باره‌ی مانا‌و ناوه‌رۆكه‌وه تاسهرنجی لێبده‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئاینی ئیسلام به‌رده‌وامه‌و خۆراگرهو هه‌تا دونیا دونیابێ ئیسلام پایه‌داره، به‌ڵێ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ئاده‌میزاد به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌چوو،
په‌روه‌ردیگار قورئان ی مه‌زنی نارد بۆ پێغه‌مبه‌ری مه‌زن(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) هه‌م ببێته معجزه بۆی هه‌م ببێته به‌رنامه‌ی شوێن كه‌وتوانی، تا له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ئه‌م پێشكه‌وتنه له‌پێش بركێدا هه‌رگیز دوانه‌كه‌وێ بۆهه‌موو شوێن‌و كاتدا بگونجێ. جابێجگه لهمعجزهی قورئان خوای گه‌وره (300)و قسور موعجزه‌ی دیكه‌ی دا به پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (درودی خوای له‌سه‌ربێ)یه‌كێك له‌وانه موعجیزه‌ی (ئیسرا‌و میعراج) بوو كه‌له شه‌وی (27مانگی رجب)كهشهوی دووشه‌م بوو حه‌زره‌تی محمد(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌عوه‌تی خوای گه‌وره بوو .چۆنیه‌تی ئه‌م معجزهیهش خوای گه‌وره له‌قورئان دا ده‌فه‌رموێ: ((سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَي بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَي الْمَسْجِدِ الْأَقْصَي الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ يََيَاتِنَا إِنَّه هُؤ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ)) الاسرا‌و/1/(واته گه‌وره‌یی و پاكی و بێ عه‌یبی بۆ خوای گه‌وره عه‌زه‌مه‌ت بۆ ئه‌و خوایه‌ی كهلهشهوێك داعهبدی خۆی له‌مه‌ككه را برده بیت المقد‌س) له‌یه‌ك شه‌و دا خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ كرد . جاله‌و ئایه‌ته نافه‌رموێ (بنبیه نافه‌رموێ برسوله بحبیبه بخلیله)له‌به‌ر ئه‌وه خۆشه ویست ترین و گه‌وره‌ترین ووشه‌یه له‌لای په‌روه‌ردیگار چاكترین وپاكترین و سوك ترین ریگا كهبگهی به‌خوای گه‌وره ریگای عهبدایهتیه له‌به‌رئه‌وه مرۆڤ كه‌بووه عه‌بدی خوا مانای به خۆشه‌ویست ودۆستو خه‌لیل و وه‌لی خوای گه‌وره كه‌واته پله‌و پایه‌ی عه‌بدایه‌تی زۆر گه‌وره‌و پیرۆزه‌و له‌لای خوای مه‌زن بۆیه ده‌فه‌رموێ (سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَي بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَي الْمَسْجِدِ الْأَقْصَي) هه‌ر له‌مه‌ككه‌ی پیرۆزه وه خوای گه‌وره شهورۆی پێكرد بۆ كوێ؟ بۆقودس كه ئیستا له فه‌له‌ستینه . ده‌فه‌رموێ (الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ) ئه‌و قودسهی كه زۆر و پیرۆز‌و به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت و جیگای پێغه‌مبه‌رانه .جاپرسیار ده‌كرێ بۆخوای گه‌وره ئه‌و معجیزه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری مه‌زن(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)؟
یه‌كێك له‌وانه موعجیزه‌ی (ئیسڕاومیعراج)بوو، كه له‌شه‌وی (27)ی مانگی ره‌جه‌ب كه شه‌وی دووشه‌ممه بوو حه‌زره‌تی محمد(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌عوه‌تی خوای گه‌وره بوو،
چۆنیه‌تی ئه‌م موعجیزه‌یه‌ش خوای گه‌وره له قورئان ی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: ((سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَي بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَي الْمَسْجِدِ الْأَقْصَي الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ يََيَاتِنَا إِنَّه هُؤ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ)) الاسرا‌و:1، (واته گهورهیو پاكی‌و بێ عه‌یبی بۆ خوای گه‌وره، عه‌زه‌مه‌ت بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه له‌شه‌وێكدا عه‌بدی خۆی لهمهكه ڕا برده بیت المقد‌س)، له‌یه‌ك شه‌ودا خوای گه‌وره ئشهو نیعمه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ كرد، جا له‌و ئایه‌ته نافه‌رموێ ((...بنبیه) هه‌روه‌ها نافه‌رموێ: (برسوله) یا (بحبیبه) یا (بخلیله) به‌ڵكو فه‌رمویه‌تی: (بعبده)، كه مه‌قامێكی به‌رزه،
له‌به‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویسترین‌و گه‌وره‌ترین وشه له‌لای په‌روه‌ردگار چاك ترینو پاك ترینو ساناترین رێگا كه بگه‌ی به‌خوای گه‌وره رێگای به‌ندایه‌تیه، له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ كه بووه به‌نده‌ی خوا مانای بووه خۆشهویستو دۆست‌و خهلیلو وه‌لی خوای گه‌وره،
كه‌واته: پله‌و پایه‌ی عه‌بدایه‌تی زۆر گه‌وره‌و پیرۆزه له‌لای خوای مه‌زن، بۆیه ده‌فه‌رموێ: ((سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَي بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَي الْمَسْجِدِ الْأَقْصَي))، هه‌ر لهمهكهی پیرۆزه‌وه خوای گه‌وره شه‌وڕۆیی پێ كرد بۆ كوێ؟ بۆ قودس كه ئێستا له فه‌ڵه‌ستینه، ده‌فه‌رموێ: ((الَّژِی بَارَكْنَا حَوْڵهُ)) ئه‌و قودسهی كه زۆر پیرۆز‌و به پیت‌و به‌ره‌كه‌ت‌و جێگای پێغه‌مبه‌رانه، جا پرسیار ده‌كرێ بۆ خوای گه‌وره ئه‌و موعجیزه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (صلی الله علیه‌وسلم) كرد؟ خوا ده‌فه‌رموێ: ((لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا)) بۆ ئه‌وه‌ی ئایهتو به‌ڵگه‌ی خۆمانی پێ نیشان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی محمد(صلی الله علیه‌وسلم)، له‌و كه‌ونه شتی سه‌یر ببینی،
وه‌ك ده‌زانین كه ئه‌و موعجیزه ئه‌و وه‌خت هات كه‌وا پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (صلی الله علیه‌وسلم) له‌پاش (عام الحزن) ساڵی ماته‌می مامی مرد كه أبوگالب بوو، وه خێزانه‌كه‌شی كه حه‌زره‌تی (خدیجه) بوو له‌یه‌ك ساڵ هه‌ردووكیان مردن، وهكافرهكان زۆر ئه‌زیه‌تی پێغه‌مبه‌ریان ده‌دا، تاوای لێ هات بریاری له‌ناو بردنی پێغه‌مبه‌ریان دا، ئینجا له‌و ناخۆشی‌و ئهزیهتو ئازارانه‌دا له‌و كاته‌ی كه‌بێ كه‌س ماوه بێ مام‌و خێزان ماوه بێ پتگیری ماوه ((إن الله يدافع عن الذين أمنوا)) خوای گه‌وره پشتگیری خۆی پێشان دا‌و خه‌ڵاتی كرد به موعجیزه‌ی ئیسڕاو میعراج كه ئه‌ی كافره‌كان ئه‌گه‌ر ئێوه قه‌درو رێزی محمد(صلی الله علیه‌وسلم) نازان ئه‌وه ئاسمان قه‌درو رێزی محمدی له‌لایه،
جا چۆنیه‌تی رووداوی ئیسراومیعراج یش له وتاره‌كانی هه‌ینی باس كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه كه پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه: زۆر كه‌س هه‌یه هه‌نده‌ك شت فێر ده‌بێ ناو له‌خۆی دهنێً رۆشنبیر‌و مثقفو دژایه‌تی ئه‌م موعجیزه‌یه دهكاتو باوه‌ڕ به موعجیزاتی خوای گه‌وره ناكات! ده‌ڵێ: موعجیزه‌ی ئیسرا‌و میعراج له‌گه‌ڵ قه‌وانینی فیزیاییو قه‌وانینی كه‌ون ناگونجێ! چۆن ده‌بێ لهبهشهك له‌شه‌ودا ماوه‌ی به‌شه‌كی كه‌م له‌شه‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) به‌وماوه كه‌مه له مه‌ككه را بچێته قودس‌و له‌وێوه بچێته ئاسمانهكانو هه‌ر حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان پاشان بگه‌ڕێته‌وه جێگای خۆی؟ ئه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای فیزیا‌و زانست‌و كه‌ون ناگونجێ؟
له وه‌ڵام دا ده‌ڵێین: جارێ یه‌كه‌م جار پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی كه ئه‌و موعجیزه‌ی بۆ محمد(صلی الله علیه‌وسلم) كردووه كێ یه؟ (من الذي أسري بعبده)؟ (الله جل جلاله، الله رب القوانين الكونية، رب الفيزياو ورب الكيمياو، رب الطب، الله خالق الكون..)، كێ ئه‌و موعجیزه‌ی بۆ محمد(صلی الله علیه‌وسلم) كردوه؟ ئه‌و خودایه‌ی كه خوای قه‌وانینی كه‌ونیه، خوای كیماو، خوای فیزیا‌و، خوای هه‌موو زانست‌و زانیاری سهرزهویو ئاسمانه‌كانه، هه‌ر ئه‌و خودایهشه ده‌توانێ ئه‌م موعجیزه‌یه به‌یه‌ك شه‌و بۆ خۆشه‌ویستی خۆی بكات، هه‌ر خودا‌ش ده‌توانێ قه‌وانینی كه‌ون بگۆڕێ بۆ به‌نده‌و خۆشه‌ویستی خۆی، باوه‌ڕ ناكه‌ن؟ ئه‌ی بۆ باوه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێش (100) ساڵ فڕۆكه‌یه‌ك دروست بووه له ئاسمان دا به سه‌عاتێكی لێره‌وه ده‌چێته ئاسیا، پێش (100) ساڵ كه‌سێك وای وتبایه كه‌س باوه‌ڕی ده‌كرد؟ به‌ڵام بۆ حه‌قیقه‌ت ئێستا ته‌یاره‌ی وا دروست بووه كه خێراتره له سورعه‌تی ده‌نگه‌كه‌ی له‌هه‌مان كاتیش بێ سایه‌قیش ده‌ڕوات، مهركهباتی فه‌زایی وا په‌یدا بووه كه ده‌چێته سه‌ر مانگ‌و موشته‌ری، ده‌ڕوات به خێراییه‌كی گه‌له‌ك زۆر به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، ئه‌ی بۆ باوه‌ڕ به زانست ده‌كه‌ن؟ كه زانست ده‌ڵێ: تیشك خێرایی‌و سورعهتهكهی (300000)هه‌زار كیلۆمه‌تره له‌یه‌ك چركه‌دا تیشك ده‌یبڕێت، یانی تیشكی رۆژ له‌رۆژه‌وه ده‌گاته ئێمه به خیلالی (8) ده‌قیقه‌و 13 چركه، تیشكی رۆژ له 93 ملیۆن میله‌وه ده‌گاته ئێمه به‌م ماوه - بۆ باوه‌ڕ به‌و خێراییه ده‌كه‌یت كه زانست به‌ده‌ری خستووه (راستیشه)؟ پاشان له زانستی فیزیادا سورعهتو زه‌مه‌ن عه‌كسی یه، سورعه‌ت چه‌ند زیاد ده‌بێ زه‌مه‌ن ئه‌وه‌نده كه‌م ده‌بێ، چه‌ند سه‌ریع بێت ئه‌وه‌نده زوتر ده‌گاتێ، ئه‌وه راستیه‌كی زانستی فیزیاییه بۆ ئێمه، ئینجا بابێین بزانین په‌روه‌ردگار چی به‌كارهێنا بۆ نه‌قلی محمد (صلی الله علیه‌وسلم) مهڕكهبه فهزائیهكه چی بوو بۆ محمد (صلی الله علیه‌وسلم) ؟
(بوڕاق) بوو، ته‌ماشای وشه‌ی بوڕاق بكه له چی وه‌رگیراوه؟ له (البرق) وه‌رگیراوه، به‌رقیش مانای بروسكه، ئه‌و بوڕاقهی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) وه‌ك بروسك خێرابووه، جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێ مهڕكهبهی فه‌زائی دروست بكات به‌و خێرایی یه بڕوات، خوای ئه‌و مرۆڤه ناتوانێ مهڕكهبهكی وا دروست بكات به خێرایی راده‌به‌ده‌ر بڕوات؟ (ولله المثل الاعلي) به‌ڵێ: خوای گه‌وره زۆر له‌وه‌ش به تواناتره،
پاشان ئایا نامه زووتر دهگاتێو ده‌ڕوات یانیش به‌رقیه؟ بێ گومان به‌رقیه زووتر دهگاتێو خێراتره، كه‌واته: ئه‌م كه‌سانه بابزانن خوای گه‌وره كه ئه‌م موعجیزه‌ی ئه‌نجامداوه بۆ محمد(صلی الله علیه‌وسلم) با باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، با نه‌ڵێن: به‌یاسای فیزیایی شتی وا نابێت! ئه‌وا به زانست‌و یاسای فیزیا‌و به‌هه‌موو زانسته‌كانی كه‌ون بۆ مان رون بۆوه كه ده‌بێت، وه به‌بڵگه‌ی سورعهتو زه‌مه‌ن عهكسییه وه چه‌ندان به‌ڵگه‌ی تری زانستی هه‌ن كه چۆكیان بۆ دانوێنن، تا زانست پێشكه‌وێ موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن رهوشهنتر ده‌بێ. |